بۆچی بنەمای هۆکارێتی ڕاستە
بۆچی بنەمای هۆکارێتی ڕاستە
سەرەتا بزانین بنەمای هۆکارێتی چییە؟
بنەمای هۆکارێتی هەرچەندە ئەکرێت بەچەند شێوەیە پێشکەش بکرێت ئەوا بە شێوەیەکی گشتی بەم شێوەیە:
هەر شتێک دەست بکات بە بوون، یان بەمانایەکی تر بێتە بوون ئەوا هۆکاری هەیە.
وە لەبارەی ئەو بەرهەڵەستییەی کە دەڵێت ئەم بنەمایە دەکرێت شکست بێنێت و شت بەبێ هۆکار بێتە بوون، وەڵامی بەچەندین شێوە دراوەتەوە، لەم نووسینەدا سەرنج ئەخەینە سەر یەک دانەیان کە ئارگومێنتێکە لە شێوەی modus tollens کە لە propositional logic دا بەکاردێت.
ئارگومێنتەکە بەم شێوەیە:
1. ئەگەر ا (نمونە، حەقیقەتێکی فیزیکی) بێتە بوون بەبێ هۆکار، ئەوا هەروەها ب دەست دەکات بەهاتنە بوون بەبێ هۆکار.
2.بەڵام ڕاست نییە کە ب بەبێ هۆکار دێتە بوون.
3.کەوابوو ڕاست نییە ا دێتە بوون بەبێ هۆکار.
با نمونەیەک بدەین:
بیر لەخانوویەکی نوێت بکەوە کە دروستت کردووە، بیربکەوە بۆچی خانوویەکە بۆچی کۆمەڵە بەردێکی هەڕەمەکی نییە بەسەریەکەوە.
وەڵامەکە ئاسانە: چونکە خانوو دروستکەرەکە وایهێناوەتە بوون. واتا ئەگەر بهاتایە تەقینەوەیەک ڕوویبدایە کۆمەڵە بەردەیەکی هەڕەمەکی بەسەریەکەوە دروست دەبوون. لەم نمونە ئەوە ڕوون دەبێتەوە ئەوەی دەستپێکی هەبێت هەم هۆکاری هەیە و هەم ئەو هۆکارە سنورداری ئەکات. سنوردارکردن واتا هۆکارەکە کاریگەری دیاریکراوی هەیە تەقینەوەیەک ئەنجام بدەین بێگومان خانووی لێ بەرهەم نایەت.
بەڵام ئەگەر خانووەکەم بەبێ هۆکار دروست ببێت، ئەوا واتای ئەوەیە هۆکار نییە کە وابکات تەنها خانوو دروست بێت لەباتی شتی تر بەبێ هۆکار (بۆ نمونە کۆمەڵە بەردێکی هەڕەمەکی بەسەر یەکەوە). بەمانایەکی تر هیچ سنورداریەک بوونی نییە دیاری بکات کە چی بەبێ هۆکار بێتە بوون. بەمانایەکی تر ئەو کات ئەبینین خانوو و کۆمەڵە بەردێکی هەڕەمەکیش بەبێ هۆکار بێنە بوون. بەڵام شتی وانابینین.
با درێژتر ڕوونی بکەینەوە:
1. ئەگەر بێت و ا بەبێ هۆکار بێتە بوون، ئەوا مانای ئەوەیە هیچ هۆکارێکی مەرجی پێشووتری ا بوونی نییە کە وابکات ا بێتە بوون لەباتی ب بەبێ هۆکار.
2. تایبەتمەندییەکانی ا و تایبەتمەندییەکانی ب کە وادەکات ئەو دووانە لەیەکتر جیاواز بن تەنها کاتێک بوونیان هەیە و ا و ب خاوەنیان ئەبن کە هاتوونەتە بوون و واقع.
3. دۆخ و مەرجەکە گونجاوە لەگەڵ دەستپێکی ب.
بۆ ڕەتکردنەوەی ئەنجامی پێشەکی یەک تەنها یەک ڕووداو کە بەبێ هۆکار نایەتە بوون بەسە پشانی بدەم.
بۆ نمونە:
من هیچ ڕووداوێک ئەزموون ناکەم وەکو ب = (زیادبوونێکی خێرا لە هێزی مەیدانی کارەبای چواردەورم) بێتە بوون بەبێ هۆکاری مەرجی پێشووتر وەک هەڵکردنی بەرهەمهێنەرێکی مەیدانی کارەبای.
هەروەکو بینیمان مادام هەردوو بەشی پێشەکی یەک هەڵەیە ئەوا هەڵەیە شتێک بێتە بوون بەبێ هۆکار.
تب: بابەتەکە لێرەدا کۆتای نەهاتووە.
بۆ زانیاری زیاتر ئەم سەرچاوە بخوێنەوە:
The Teleological and Kalam Cosmological
Arguments Revisited by Andrew Loke
Comments