بنەمای هۆکارێتی و حەقیقەتێکی نابینا



بنەمای هۆکارێتی و حەقیقەتێکی نابینا


پاش ئەوەی لە پۆستی ڕابردوو ئارگومێنتێکمان پێشکەش کرد لەبارەی ئەوەی بۆچی شتێک کە دەست بکات بە دروست بوون ئەبێت دەستپێکی هەبێت و بێ هۆکار نایەتە بوون، ئەکرێت هەندێ بەرهەڵەستی بکرێت لەدژی ئارگومێنتەکە لەوانە حەقیقەتێکی نابینا.



سەرەتا با بچینەوە لای ئارگومێنتەکە:


1. ئەگەر ا دەست بکات بەدروستبوون بە بێ هۆکار، ئەوا هەروەها ب کە دەست دەکات بەدروست بوون بەبێ هۆکار دێتە بوون.

2. ڕاست نییە کە ب بەبێ هۆکار دێتە بوون.

3. کەوابوو ڕاست نییە ا بەبێ هۆکار دێتە بوون.


لەم بەرهەڵەستیەدا کەسەکە پێی وایە بەڵێ کە ا و ب جیاوازن چونکە یەکێکیان بێهۆکار دێتە بوون بەڵام ئەوی تریان بە هۆکار دێتە بوون، ئەوا هێشتا هیچ جیاوازیەک نییە کە ڕوونی بکاتەوە بۆچی ا لەباتی بەبێهۆکار دێتە بوون. بەمانایەکی تر ئەمە هیچ تەفسیرێک و لێکدانەوەیەکی نییە بەڵکو حەقیقەتێکی نابینایە (brute fact).

لێرەدا بەرهەڵەستیکار ڕەنگە بڵێت ئەمە هاوشێوەی ئەو دۆخەیە کە دوو ئەتۆمی کاربۆن 14 شیدەبنەوە. دوو ئەتۆمەکە کە لەڕووی کواڵتیەوە بۆ شیبوونەوەی بێتا هەمان شتن وە لەئەنجامدا هەمان چانسی شیبوونەوەیان هەیە، بەڵام دانەیەکیان لەباتی ئەوی تر لە ساتی داهاتوودا شی دەبێتەوە وەکو حەقیقەتێکی نابینا (واتا هیچ زەمینەیەکی میتافیزیکی نییە کە جیاوازیان بکات لەیەک بۆ شیبوونەوە).

لەم سینارۆیەدایە کە بەحساب هیچ تەفسیرێک نییە بۆ ئەمە وادانراوە کە هیچ گۆڕاوێکی شاراوە (hidden variable) بوونی نییە.

ئەم حەقیقەتە نابینایەش بە سێ ئارگومێنت بەهەڵە دەخرێتەوە:

ئارگومێنتی یەکەم: هیچ زەمینە و پاساوێک پێشکەش نەکراوە کە بۆچی تەنها ا بە بێهۆکار دێتە بوون بەڵام ب نایەتە بوون، جا ئەگەر بێتو بە بێهۆکار و پاساو وابڵێین ئەوا دەبێتە (special pleading) کە بریتیە لەوەی لە بنەمایەکی گشتی شتێک جیابکەیتەوە بێ ئەوەی هیچ پاساوێکی بۆ بێنیتەوە.

ئارگومێنتی دووەم: جیاوازی هەیە لەنێوان سینارۆیی شیبوونەوەی ئەتۆمەکانی کاربۆن لەگەڵ سینارۆیی هاتنەبوونێکی بێ هۆکار (هاتنەبوونی ا بە بێهۆکار بەڵام ب بەهۆکار). لە سینارۆیی شیبونەوەکەدا ئەتۆمەکان هەن پێش شیبوونەوەی دانەیەکیان، لەکاتێکدا له سینارۆیی هاتنەبوونێکی بێهۆکار هیچ شتێک بوونی نییە پێش هاتنەبوونێکی بێهۆکار.

ئەم جیاوازیەش گرنگە لەڕێی ئەم ئارگومێنتەوە:

1. خاوەندارێتی تایبەتمەندی "هاتنەبوونێکی بێهۆکار" لەلایەن ا' پێویستی بەبوونی ا، و خاوەندارێتی تایبەتمەندی "هاتنەبوونێکی بەهۆکار" لەلایەن ب' پێویستی بە بوونی ب ە.

2. کەوابوو، بوونی ا و ب پێویستن بۆ "ا کە خاوەنی تایبەتمەندی هاتنەبوونێکی بێهۆکار و ب کە خاوەنی تایبەتمەندی هاتنەبوونێکی بەهۆکارە". وامادام "ا دێتە بوون بەبێهۆکار و ب دێتە بوون بەهۆکار" پێویستی بە (وە بەندە لەسەر) بوونی ڕوونی ژمارەیی ا و ب، ئەوا ناکرێت حەقیقەتێکی نابینا بێت. وە لە سینارۆیی دوو ئەتۆمەکەی کاربۆندا (با بڵێن ا و ب) کە بەرهەڵەستیکارەکە دەڵێت هیچ زەمینەیەکی میتافیزیکی بوونی نییە کە بۆچی ا شیدەبێتەوە و ب شینابێتەوە هەڵەیە. لەم سینارۆیەدا زەمینەی میتافیزیکی هەیە چونکە ا و ب لەڕووی ژمارەوە هەمان شت نین هەرچەندە لەڕووی کواڵتیەوە هەمان شتن پەیوەست بە شیبوونەوە. کەوابوو جیاوازی ژمارەیی نێوان ا و ب، لەلایەن ا و ب خاوەندارێتی کراون، ئەمەش پێش شیبوونەوەکە بوونی هەیە. بەڵام لەبارەی سینارۆکەی تر کە ا بێتە بوون بێهۆکار و ب بێتە بوون بەهۆکار، جیاوازی ژمارەی ا و ب (بەم تایبەتمەندیە بڵێ س) ناکرێت ببێتە زەمینەی میتافیزیکی بۆ ا کە دێتە بوون بێهۆکار و ب دێتە بوون بە هۆکار. هۆکارەکەش ئەوەیە ئەوە ڕاست نییە کە ا و ب خاوەنی تایبەتمەندی س بن، کە ئەم تایبەتمەندیە ئەبێت بوونی هەبێت پێش هاتنەبوونی بێ هۆکار ا و هاتنەبوونی بەهۆکاری ب.

ئارگومێنتی سێیەم: 

1. ئەگەر "ا بەبێ هۆکاربێتە بوون و ب بە هۆکار بێتە بوون" حەقیقەتێکی نابینا بێت، ئەوا هیچ زەمینەیەکی میتافیزیکی بوونی نییە کە وابکات تەنها ا (نەوەکو ب) بێتە بوون بەبێ هۆکار.

2. ئەگەر هیچ زەمینەیەکی میتافیزیکی بوونی نەبێت کە وابکات تەنها ا (نەوەکو ب) بێتە بوون بەبێهۆکار، ئەوا هیچ سنوردارکردنێکی هاتنەبوون بێهۆکار بوونی نییە تەنها بۆ ا (نەوەکو ب).

3. ئەگەر سنوردارکردنی هاتنەبوونی بێهۆکار تەنها بۆ ا بوونی نەبێت ئەوا ب ش دێتە بوون بەبێهۆکار.

4. ڕاست نییە کە ب دێتە بوون بەبێهۆکار (لە پێشەکی یەکەمەوە).

5. کەوابوو ڕاست نییە کە "ا بە بێهۆکار  بێتە بوون و ب بە هۆکار بێتە بوون" حەقیقەتێکی نابینایە.

پوختەی باسەکە ئەمەیە:

سنوردارکردن بەوەی تەنها ا بە بێهۆکار بێتە بوون نەوەکو شتێکی تر وەکو ب، ئەبێت زەمینەیەکی میتافیزیکی هەبێت کە وابکات تەنها ا بێتە بوون بە بێهۆکار نەوەکو شتی تر وەکو ب، بەمانایەکی تر ئەبێت جیاوازیەک هەبێت لەنێوان ا و ب دا. بەڵام ئەگەر جیاوازی نەبێت لەنێوان ا و ب دا، ئەوا مانای ئەوەیە هەردووکیان بۆ بابەتی هاتنەبوون بە بێهۆکار وەکو یەکن.

ئارگومێنتەکە ئەتوانین وا پێشکەش بکەین:

1. ئەگەر زەمینەیەکی میتافیزیکی بوونی نەبێت کە جیاوازی بکات لەنێوان ئەوەی بۆچی ا بێتە بوون بەبێ هۆکار بەڵام ب بێتە بوون ە هۆکار، ئەوا هەردوو ا و ب یەک شت ئەبن لەبارەی هاتنەبوونێکی بێ هۆکار.

2. بەپێی بەرهەڵەستیکارەکە ا و ب یەک شت نین لەبارەی هاتنەبوونێکی بێهۆکار چونکە بەرهەڵەستیکارەکە دەڵێت تەنها ا بە بێهۆکار دێتە بوون بەڵام ب بەهۆکار دێتە بوون.

3. کەوابوو بەرهەڵەستیکار ناچار دەبێت بڵێت زەمینەیەکی میتافیزیکی هەیە کە جیاوازی دەکات لەنێوان ا و ب لەبارەی هاتنەبوونێکی بێ هۆکار.

وا مادام زەمینەیەکی میتافیزیکی هەبێت، ئەوا حەقیقەتێکی نابینا هەڵەیە وەکو وەڵامێک پێشکەش بکرێت کە بۆچی تەنها ا بە بێهۆکار دێتە بوون و ب بە هۆکار دێتەبوون.



سەرچاوە:

The Teleological and Kalam Cosmological 

Arguments Revisited by Andrew Loke

Comments