بنەمای هۆکارێتی و تایبەتمەندی ا

 


بنەمای هۆکارێتی و تایبەتمەندی ا


یەکێک لەو بەرهەڵەستیانەی تر کە پێشکەش کرابێت لە دژی ئەو ئارگومێنتەی کە پێشکەشمان کرد لە پۆستی یەکەمدا بۆ ئەوەی کە بۆچی هیچ شتێک بێ هۆکار نایەتە بوون، بریتیە لەوەی ا تایبەتمەندییەکی (پێی ئەڵێین س) هەیە کە ب نییەتی.


بۆ ئەوەی ئارگومێنتەکە بەهەڵە بخرێتەوە ئەبێت بەرهەڵەستیکار هۆکارێکمان بداتێ کە بۆچی تەنها ا بەبێ هۆکار دێتە بوون و ب بەهۆکار دێتە بوون. لە وەڵامی ئەمەدا بەرهەڵەستیکار پێی وایە ا خاوەنی تایبەتمەندی س بۆیە جیاوازە لە ب لەبارەی هاتنەبوون بەبێ هۆکار.


بەڵام، ا تەنها کاتێک ئەبێتە خاوەنی تایبەتمەندی س کاتێک هاتۆتە بوون. بە مانایەکی تر، مادام س تایبەتمەندییەکی سەرەکی ا ە، و تەنها ا خاوەنیەتی، ئەوا تایبەتمەندی س کاتێک بوونی هەیە کە ا هاتۆتە بوون.


ئەمە واتای چییە؟ واتای ئەوەیە خاوەندارێتی س لەلایەن ا ناکرێت ببێتە زەمینەی میتافیزیکی هاتنەبوونی بێ هۆکاری ا (وەک لە شتی تر)، چونکە هەتاوەکو ا بوونی نەبێت تایبەتمەندی س بوونی نابێت. واتا هەتا شتێک بوونی نەبێت بێگومان تایبەتمەندیەکەیشی بوونی نییە.


لێرەدا ئاگاداری شتێک بین، کاتێک دەڵێین تایبەتمەندی س ناتوانێت ببێتە زەمینەی میتافیزیکی مەبەست لێی لەڕووی کاتەوە نییە temporal order، بەڵکو مەبەست لێی زەمینەیە کە وادەکات ا بێتە بوون بێ هۆکار و ب بێتە بوون بە هۆکار.


و لەلایەکی تر، تایبەتمەندی س کە هی ا ە، ناتوانێت زەمینەیەکی میتافیزیکی بدات بە هاتنە بوونی بێ هۆکاری ا، چونکە هاتنە بوونی بێ هۆکاری ا کە بەحساب ئەبێت س زەمینەی پێ بدات، ئەبێت خۆی ڕووبدات تاوەکو بەحساب س زەمینە بدات بە ڕوودانەکەی.

هاتنە بوونی بێ هۆکاری بوونی ا ئەبێت لەڕووی لێکدانەوە پێش خاوەندارێتی تایبەتمەندیەکە لەلایەن ا ەوە بێت; شتێک ئەبێت بوونی هەبێت پێش ئەوەی تایبەتمەندی هەبێت.


وە ئەم بەرهەڵەستی تووشی دژبەیەکی دەبێت بەم شێوەیە:

1. هاتنە بوونی بێ هۆکاری ا وادانراوە پێویستی بە خاوەندارێتی س بێت لەلایەن ا تاوەکو زەمینە بدات تەنها بە ا بێتە بوون بەبێ هۆکار: ئەمەش واتا خاوەندارێتی س لەلایەن ا لەڕووی لێکدانەوە پێش دەستپێکی بێ هۆکاری ا ە.

بەڵام

2. خاوەندارێتی س لەلایەن ا وادانراوە پێویستی بە هاتنە بوونی بێ هۆکاری ا بێت، س خاوەندارێتی ناکرێت لەلایەن ا ئەگەر ا نەهاتبێتە بوون: ئەمەش واتا دەستپێکی بێ هۆکاری ا لەڕووی لێکدانەوە پێش خاوەندارێتی س لەلایەن ا ەوە.


ئەم دوو خاڵەش دژی یەکن و دژی irreflexivity of metaphysical grounding. 


لێرەدا چەند خاڵێک دەبێت ڕوون بێت:

زەمینەی میتافیزیکی وەکو تایبەتمەندییەکی بابەتی جیهان بەکاردێت.

وشەی "لەڕووی لێکدانەوە پێش" مەبەست پێی پەیوەندی نێوان تایبەتمەندی و شتەکانی جیهانی ڕاستەقینەیە. بۆ نمونە زەوی زەمینەیە بۆ سەقف نەوەکو پێچەوانە. ئەمەش پێی دەوترێت irreflexivity of metaphysical grounding.


بۆیە ئەم بەرهەڵەستیە شکست دێنێت لەدژی ئارگومێنتەکەمان کە بۆچی هیچ شتێک بێ هۆکار نایەتە بوون.


بەڵام ڕەنگە بەرهەڵەستیکار بڵێت بارودۆخی بەرجەستەیی circumstance ی ا جیاوازی دروست دەکات کە بۆچی ا دێتە بوون بەبێ هۆکار و ب دێتە بوون بە هۆکار. ئەم وتە واتا ئەوەیە باوردۆخەکان ئەبنە هۆی ا و بەڵام ا وادانراوە بێ هۆکار بێت واتا بێ هیچ مەرج و بارودۆخێکی پێشووی هۆکاریی. بەڵام بانگەشە دەڵێت ا بەبێ هۆکار دێتە بوون و هاتنەبوونی دۆخی یەکەمە کەوابوو بارودۆخی بەرجەستەیی بوونی نییە.


سەرچاوە:

The Teleological and Kalam Cosmological Arguments Revisited by Andrew Loke

Comments