بنەمای هۆکارێتی و تایبەتمەندی بارودۆخی ب



بنەمای هۆکارێتی و تایبەتمەندی بارودۆخی ب


ئەمە بەرهەڵەستیە کۆتا بەرهەڵەستییە کەسی بەرهەڵەستیکار بتوانێت شکست بێنێت بە ئارگومێنتەکەی لە پۆستی یەکەم پێشەکەشمان کرد کە بۆچی هەموو شتێک دەست بکات بەدروست بوون پێویستی بەهۆکارە.


لەم بەرهەڵەستییەدا، بەرهەڵەستیکار هەوڵ دەدات ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بۆچی تەنها ا بێتە بوون بەبێ هۆکار بەڵام ب بەهۆکار بێتە بوون. 

دەڵێت: هۆکاری ئەوەی ئێستا ب ناتوانێ بێتە بوون بەبێ هۆکار چونکە بۆشایی space ئێستا داگیرکراوە.


بۆ نمونە بپرسین بۆچی پڵنگێک لەپڕدا نایەتە بوون بۆ ناو ئەو ژوورەی کە ئێستا ئەم نوسینە دەخوێنیتەوە، هۆکەی ئەوەیە بەپێی بەرهەڵەستیکار کە هیچ شوێنێک نییە لەو ژوورەدا تا پڵنگەکە بێتە بوون بەبێ هۆکار.


بەواتایەکی تر، مادام لەو واقعەی کە ئێستا ئێمە تێیداین، بۆشاییەکان و حاڵ و مەرجی ناوەکی و سنورەکانی کە تەبان لەگەڵ داگیرکردن لەلایەن تەنێک ب ئەوا ئەبنە حاڵ و مەرجی پێویستی هۆکاری دەستپێکی ب لەو بۆشاییەدا، و ب ناتوانێت بەبێ هۆکار بێتە بوون.


ئەم بەرهەڵەستیە شکست پێدەهێنرێت لە چەند ڕوویەکەوە:


1. تێڕوانینی spatial substantivalism (ئەو تێڕوانینەیە کە دەڵێت بۆشای space ماددەیەکە بە شێوەیەکی سەربەخۆ بوونی هەیە لە تەنە ماددیەکان) لەڕووی میتافیزیکیەوە شیاو و ڕێ تێچووە و زۆربەی فەیلەسوفان و زانایانیش باوەڕیان بەم تێڕوانینەیە. جا ئەگەر هەروەکو بەرهەڵەستیکار دەڵێت بنەمای هۆکارێتی هەڵەبێت، ئەوا نەک تەنێکی وەکو پڵنگ بەڵکو بۆشای خۆی دێتە بوون بێ هۆکار و بەو پێیە، ئەبێت بەردەوام ببینین کە بۆشای بەتاڵ دێتە بوون لە چواردەورمان.

2. کەسێک ئەتوانێت بیر بکاتەوە لە هاتنەبوونی بێ هۆکار بەبێ ئەوەی جوڵاندی تەن و بەتاڵکردنی بۆشای تێدابێت. بۆ نمونە زیادبوونی هێزی مەیدانی کارەبایی بەبێ هۆکار لە دۆخێکی دیاریکراودا. لێرەدا مەیدان واتا بەشێکی بۆشایی کە هێزی تێدایە. ئەبینرێت کە ئەو بۆشاییەی داگیرکراوە لەلایەن مەیدانی کارەباییەکە گونجاوە لەگەڵ بوون و زیادبوونی. وە ئەشبینرێت کە هێزە جیاوازەکانی مەیدانی کارەبایی (مەیدانەکانی تریش) هەمان بڕی بۆشایی ئەتوانن داگیر بکەن، بەپێچەوانەی ئەو نمونەی بەرهەڵەستیکار کە تا پڵنگەکان زۆر بن بۆشای زیاتر ئەگیرێت.


بەرهەڵەستیکار لەوانەیە بڵێت مادام زیادبوون لە هێزی مەیدانێکی کارەبای کە بوونی هەیە پێویستی بە بۆشای و حاڵ و مەرجی ناوەکی و سنوری هەیە کە تەبا بێت لەگەڵ ئەم زیادبوونە لەهێزەکە، ئەوا ئەم ڕووداوە ناکرێت بێ هۆکار بێت. 

لە وەڵامدا ئەڵێین لە واقعدا ئەوەی لەڕووی هۆکاریەوە پێویستە بۆ زیادبوونی هێزی مەیدانێکی کارەبای کەبوونی هەبێت تەنها بریتی نییە لەبوونی بۆشایی. بەڵکو پێویستی بە هەڵکردنی دوگمەیەکە کە بەرهەمهێنەری مەیدانی کارەبایی زیاد بکات لە دۆخێکی دیاریکراودا. لەم حاڵەدا ئەوە ڕوون دەبێت کە ا و ب هیچ جیاوازیەکیان نییە لەبارەی هاتنەبوونیان بێ هۆکار. 

جا ئەگەر ا بەبێ هۆکار بێتە بوون ئەوا هیچ جیاوازییەک بوونی نابێت لەنێوان دەستپێکی ا بەبێ هۆکار و دەستپێکی زیادبوون لە هێزی مەیدانی کارەبای بەبێ هۆکار (بەبێ هەڵکردنی دوگمەی بەرهەمێنەرەکە). ئەمەش واتای ئەوەیە ب دەبێتە بێتە بوون بێ هۆکار (بەبێ هەڵکردنی دوگمەکە) بەڵام ئەزانین ئەمە ڕاست نییە کەوابوو ڕاستیش نییە ا بەبێ هۆکار دێتە بوون.


ڕەنگە بەرهەڵەستیکار بڵێت جیاوازی هەیە لە نێوان ئەوەی کە "هیچ تەنێک ڤ بوونی نەبووە و پاشان تەنێکی ڤ هاتەبوون لەگەڵ تایبەتمەندی پ" - وەکو هاتنەبوونی بێ هۆکاری - لەگەڵ ئەوەی کە "تەنێک بوونی هەبووە ف و دەبێتە خاوەنی تایبەتمەندی ق کە پێشتر نەیبووە" - ئەمە وەکو زیادبوونی هێزی مەیدانی کارەبای. 

بەپێی بەرهەڵستیکار ئەم جیاوازیە لێکی دەداتەوە کە بۆچی ا بەبێ هۆکار دێتە بوون بەڵام زیادبوونی هێز لەمەیدانی کارەبای لە دۆخێکی دیاریکراودا دەبێت بەهۆکار بێت.


لە وەڵامدا ئەڵێین هەردوو ئەم دوو کەیسە گونجاون لەگەڵ ئەوەی کە ئارگومێنتەکەی پێشکەشمان کرد دەیڵێت : ا دەستپێکی بوونی هەیە ئەگەر ا درێژبوونەوەی کاتی هەبێت temporal extension و سنورداریش بێت ئەو درێژبوونەوە و سنور و لێواری هەبێت. لێرەدا ا گونجاوە لەگەڵ هەردوو کەیسەکەی سەرەوە واتا لە هەردووکیاندا ئێمە دەستپێکی خاوەندارێتی تایبەتمەندیمان هەیە. وە ئەگەر ڕووداوەکە "پاشان تەنێکی ڤ هاتەبوون لەگەڵ تایبەتمەندی پ" دەست بکات بەدروست بوون بەبێ هۆکار ئەوا: 

1. ئەم ڕووداوە هیچ هەل و مەرجێکی پێشووی هۆکاری نابێت کە وابکات تەنها ئەم ڕووداوە (لەباتی ف دەبێتە خاوەنی تایبەتمەندی ق) بەبێ هۆکار بێتە بوون 

2. تایبەتمەندییەکانی ڕووداوەکان "پاشان ڤ هاتەبوون لەگەڵ پ" و "ف دەبێتە خاوەنی تایبەتمەندی ق" کاتێک خاوەندارێتیان ئەکەن کە خۆیان هاتبنە بوون.

3. دۆخ و مەرجەکە گونجاوە لەگەڵ دەستپێکی بوونی ئەم ڕووداوانە.



ئەم سێ خاڵە بەیەکەوە دەڵێن هیچ جیاوازییەکی بنچینەیی بوونی نییە لەنێوان ئەم ڕووداوانە کاتێک لەبارەی هاتنەبوونی بێ هۆکارەوە بدوێین لەبارەیان.


وە کات هەبوو بێت یان نەبووبێت پێش ئەوەی شتێک بێتە بوون گرنگ نییە بۆ ئارگومێنتەکەمان چونکە لە هەردووکیدا

درێژبوونەوەی کاتی temporal extension و لێوار و سنوری کاتی temporal edge بوونی هەیە.


لە پۆستەکانی دواتر هەندێ خاڵ لەبارەی ئەم بەرهەڵەستیەوە ئاماژە پێدەدەین.


سەرچاوە:

The Teleological and Kalam Cosmological Arguments Revisited by Andrew Loke


Comments