بۆچی ڕابردوو ناکرێت بێکۆتا بێت؟



بۆچی ڕابردوو ناکرێت بێکۆتا بێت؟ 


چەند ئارگومێنتێک پێشکەشکراون کە بۆچی ڕابردوو ناکرێت بێکۆتا بێت، لەوانە لەڕێگای پارادۆکسەکانەوە.


لەم نوسینەدا بەکورتی پارادۆکسێک ئاماژە پێدەدەین:


پەڕەیەکی سپی لەڕابردووەوە دێت بۆ ئێستا، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر. ئەگەر پەڕەکە بەتاڵ بوو ئەوا کەسێک ناوی تایبەتی خۆی ئەنووسێت لەسەری، ئەگەر بەتاڵ نەبوو، ئەوا بە سادەیی دەیدات بە دوای ئەوی خۆی. وادابنێ ڕابردوو بێکۆتایە. کاتێک پەڕەکە دەگاتە دەستی تۆ، چی نووسراوە لەسەری؟ دەبێت شتێک نوسرابێت لەسەری تا ئەگات بە تۆ، بەڵام هیچیش نەنوسراوە لەسەری چونکە هەر ناوێک کە دەکرێت نوسرابێت ناوێکی جیاواز دەبوو، واتا ناوی کەسی پێشتر دەبوو. 


ئارگومێنتەکە بەم شێوە دابڕێژینەوە:

1. ئەگەر ڕابردوو بێکۆتا بێت، ئەوا پەڕەکەی کە لەڕابردووەوە دەگات بە ئێستا دەبێت ناوێکی لەسەر نوسرابێت.

2. ئەگەر ڕابردوو بێکۆتا بێت، ئەوا پەڕەکەی کە لەڕابردووەوە دەگات بە ئێستا ناکرێت هی ناوێکی لەسەر بێت.

3. هەر شتێک دژبەیەکی دروست بکات بوونی نییە.

4. کەوابوو، ڕابردوو ناکرێت بێکۆتا بێت.


سەرچاوە:

The Teleological and Kalam Cosmologi Arguments Revisited by Andrew Loke


Comments