ڕۆژووگرتن وەکو پارێزەرێک لەدژی شێرپەنجە
ڕۆژووگرتن وەکو پارێزەرێک لەدژی شێرپەنجە
توێژینەوەیەکی سەرنجڕاکێش لە جۆرناڵی Metabolism Open بڵاوکرایەوە مانگی ڕابردوو، کە ئەنجام درابوو لەلایەن توێژەرانی پزیشکی زانکۆی Baylor، کە ئەوە پشان دەدات کە ڕۆژووگرتن لە سەرەتای زەردەپەڕ و شەبەقدا تا کۆتای ڕۆژ و ئێوارە بۆ ماوەی چوار هەفتە لەڕووی anti-atherosclerotic و anti-inflammatory و anti-tumorigenic کاریگەری بەسوودی هەیە لەسەر ئەو پرۆتینانەی هەن لەجۆرێک خانەیی بەرگریدا کە پێی دەوترێت peripheral blood mononuclear cell (PBMC).
توێژەران دەڵێن: بێگومان ئەزانین تێکچوون لە circadian rhythm (کاتژمێرێکی بایۆلۆجی 24 کاتژمێری جەستەیە) پەیوەندی هەیە بە شێرپەنجە و نەخۆشی میتابۆلیکی. ئەم جۆرە ڕۆژووە ئەتوانێت ئەو کاتژمێرە چاک بکاتەوە و بیهێنتەوە دۆخی ئاسای. وە دەڵێن پاش ڕۆژوو بەشداربووەکان پەستانی خوێن و بەرگری لەدژی ئینسولینیان باشتربووبوو.
ئەم تیمە پێشتر ئەنجامی وای دەستکەوتبوو لە سیرەمی خوێنەوە blood serum. وە ئەم توێژینەوەی ئێستاشیان نمونەی لەوەوە وەرگرتبوو کە دراسەیانکردبوو بۆ 14 کەس کە نەخۆشی میتابۆلیکیان هەبووبوو، کۆمەڵە نەخۆشیەکە پەیوەست بە قەڵەوی و بەرگری لەدژی ئینسولین و پەستانی بەرزی خوێن و بەرزی لەجۆرێکی چەوری خوێندا و نزمی لە کۆڵسترۆڵی باشدا.
ئەم نەخۆشیانەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە زیاد دەکەن. بەشداربووەکان مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بووبوون. وە لەماوەی خواردن و شکانی ڕۆژوویاندا هیچ وەرزشێکیان ئەنجام نەدابوو.
بەشداربووەکان نمونەی خوێنیان دابوو پێش ڕۆژوو گرتن و پاش تەواوبوونی ڕۆژوو و هەفتەیەکیش پاش ئەوەی ڕۆژووگرتن تەواوبووبوو.
وە توێژەران بینیان ئەو پرۆتینانەی پەیوەستن بە atherosclerosis و نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە کەمیان کردبوو و بینشیان ئەو پرۆتینانەی ئیلتیهاب و شێرپەنجە دائەمرکێنن زیادیان کردبوو.
توێژەران دەڵێن ئەم توێژینەوەیە گرنگە چونکە توانیمان سوودەکانی ڕۆژووگرتنی شەبەق تا ئێوارە پشت ڕاستبکەینەوە لە ئاستی خانەیدا.
توێژەران بەمەنەش ناوەستن ئومێدیان وایە بەردەوام بن لە توێژینەوە لەڕۆژووگرتنی شەبەق تا ئێوارە و کاریگەری لەسەر نەخۆشی کرۆنیکی میتابۆلیکی و شێرپەنجە.
سەرچاوەی توێژینەوەکە:
https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S2589936822000524?via%3Dihub
توێژینەوەکە بەزمانێ سادە:
https://medicalxpress.com/news/2023-01-dawn-to-dusk-dry-fasting-health-benefits.html
Comments