لێنانی قڕژاڵ و ئیدراکی بەهێزی نیاندەرتاڵەکان



لێنانی قڕژاڵ و ئیدراکی بەهێزی نیاندەرتاڵەکان

لە توێژینەوەیەکی نوێی جۆرناڵی Frontiers in Environmental Archaeology توێژەران لە ناوچەی Gruta de Figueira Brava باشووری لشبۆنەی پورتوگال هەندێ دۆزینەوەی سەرنجڕاکێشیان ڕاگەیاند لەبارەی نینادەرتاڵەکان 90 هەزار ساڵ لەمەوبەر بەهۆی چەند کەرستەیەک و خەڵوز و توێکڵی قڕژاڵەوە.

توێژەران دەڵێن زۆربەی قرژاڵەکان پێگەیشتووبوونە و نزیک 200 گرام گۆشت بووە. بە لێکۆڵینەوە لە شێوەی لێدانەکان لەسەر توێکڵەکان توێژەران دۆزیانەوە کە ئەمە بەهۆی ئاژەڵی  دڕندەی ترەوە نییە، چ ئاژەڵی قرتێنەر یاخوود باڵندەکان. بەڵکو شکاوی و لێدانەکان ئەوەمان پێ دەڵێن بەمەبەست والێکرابن تاوەکو گۆشتەکەیان دەربهێنرێت.

توێژینەوەکە ئەوەی دۆزیەوە ئەم قرژاڵانە برژێنراون. سوتاوی ڕەشی لەسەر توێکڵەکان بەراورد کرا بە پلەی گەرمی برژانی ئاژەڵە نەڕمۆڵەکانی molluscs تر، ئەوەیان دۆزیەوە کە قرژاڵەکان برژێنراون لە پلەی 150 بۆ 260 پلەی سیلیزی، کە پلەیەکی گونجاوی لێنانە.


توێژەران دەڵێن: دۆزینەوەکەمان جارێ تر ئەو تێگەیشتنە بەسەرچووە بەهەڵە دەخاتەوە کە نیاندەرتاڵەکان کەسانێکی سەرەتایی ئەشکەوتی بووبن..
وە هەروەها لەگەڵ  هەبوونی بەڵگە بۆ خواردنی نەرمۆڵەکان و مویسڵ mussels و هێلکە شەیتانۆکە و جۆرەها ماسی، داتاکانمان ئەو تێگەیشتنە بەهەڵە دەخاتەوە کە خواردنی ئاوی ڕۆڵی سەرەکی هەبووبێت لە پەیدابوونی ئیدراکی بەهێزی مرۆڤی مۆدێرن لە ئەفریقادا.

سەرچاوە:
https://phys.org/news/2023-02-proof-neanderthals-ate-crabs-coffin.html


Comments