جۆرەکانی هۆکار لای ئەرستۆ



جۆرەکانی هۆکار لای ئەرستۆ


فەیلەسوفی یۆنانی کۆن، ئەرستۆ هۆکارەکانی کردبووە چوار جۆر. وە لەڕێگای ئەم چوار هۆکارەوە وەڵامی پرسیاری بۆچی ئەتوانین بدەینەوە. لەم کتێبانەیدا (Physics II:3, و Metaphysics V:2) باس لەو چوار جۆرە هۆکارە دەکات، جۆرەکان:

ماددە: هۆکاری ماددی دیاریکراوە بەو ماددەی کە شتە گۆڕاوەکانی پێکهێناوە. بۆ نمونە مێزێک، ماددەکە دەکرێت تەختە بێت، یان پەیکەرێک ماددەکە دەکرێت برۆنز یان مەڕمڕ بێت.


شێوە: هۆکاری شێوەیی کەوتۆتەوە سەر ڕێکخستن، شکڵ، یان ڕواڵەتی شتە گۆڕاوەکان. پەیوەندیە ژمارەییەکان لەم جۆرەن وەکو شێوەی یەک و شێوەی سێ.


کارایی: هۆکاری کارای پێکدێت لەو شتانەی جیاوازن لەو شتەی دەگۆڕێت، واتا دەبێتە بکەری گۆڕانەکە. بۆ نمونە، هۆکاری کارایی مێزەکە دارتاشەکەیە کەکاری کردووە لەسەر تەختەکە. یاخوود هۆکاری کارایی منداڵێک باوکە.


ئامانج: کۆتا هۆکار ئەوەیە کە شتەکە لەپێناویدا ئەگۆڕێت. ئامانجی تۆوێک پێگەیشتنە. ئامانجی ئۆتۆمبێل ڕۆشتنە بەزەویدا. 


بۆ نمونە، هۆکاری مێزەکە کە ڕەقە لەبەرئەوەیە لە تەختە دروستکراوە، ناڕوخێت بەسەر خۆیدا هۆکارەکە ئەوەیە دیزاین کراوە بەچوار قاچی هەمان درێژیی، بەو شێوەیە کە هەیە چونکە دارتاشەکە لە تەختە دروستی کردووە، وە دووری تایبەتی هەیە چونکە ئامانج لێی ئەوەیە شت ڕابگرێت.


سەرچاوە:

https://www.mun.ca/biology/scarr/4270_Aristotelian_Causes.html

Comments