داروینیزمی نوێ و کێشەی میکانیزم

 


داروینیزمی نوێ و کێشەی میکانیزم


توێژینەوەیەکی سەرنجڕاکێش لە مانگی 8 ساڵی ڕابردوو لە جۆرناڵی 

Progress in Biophysics and Molecular Biology

بڵاوکرایەوە بەناوی "داروینیزمی نوێ ئەبێت بگۆڕێت تا ڕزگاری ببێت". لە توێژینەوەکەدا توێژەران ئاماژە بەوە دەدەن پەرەسەندن گەرچی وەکو بیردۆز تەمەنی سەدە و نیوێک زیاتر، ئەوا هێشتا ئەناڵێنێت بەدەست نەبوونی میکانیزمەوە بۆ لێکدانەوەی ئەو هەمەجۆرییەی دەیبینن لە سروشتدا و زیندەوەراندا. توێژەران سەرنجیان خستۆتە سەر تێڕوانینی سەرەکی کۆمەڵگای زانستی کە بریتییە لە داروینیزمی نوێ. داروینیزمی نوێ بریتیە لە میکانیزمێک کە تێیدا هەڵبژاردنی سروشتی کار لەسەر بازدانەکان دەکات و گۆڕانکاری دروست دەکات. توێژەران گەرچی دەڵێن ئەم میکانیزمە ئەتوانێت هەندێ گۆڕانکاری بچووک ڕوون بکاتەوە (بۆ نمونە، بەرگری پەیداکردن لەلایەن بەکتریاکانەوە لەدژی دەرمانەکانی دژە بەکتریا)، ئەوا میکانیزمەکە شکستخواردووە بۆ لێکدانەوەی گۆڕانی گەورە (ئەتوانین بڵێین ڕوونکردنەوە لە ئاستی خێزان family بەرەو سەرەوە لە تاکسۆنۆمی زیندەوەراندا). 

توێژەران دەڵێن میکانیزمی داروینیزمی نوێ لەڕووی ئەگەرییەوە (probability)، بە شێوەیەکی نامەعقول ڕێتێچوون (بە ڕیزبەندی 10-50)، ئەمەش شتێکە توانای لێکدانەوەی ڕووداوی بەجۆربوونەکانی بۆ نمونە وەکو تەقینەوەی چاغی کامبریانی نییە. وە دەڵێن: دەرئەنجام بەوە دەدەین پەرەسەندنی گەورە لەڕێی میکانیزمی مانەوە بۆ گونجاوترین ڕزگارناکرێت بە خزانی هەڕەمەکی جینات(random genetic drift)و میکاینزمە پێشنیازکراوەکانی تر. 

توێژەران ڕەچەڵەکی سووڕی کریبس بەکاردێنن – سووڕێکی میتابۆلیکیە کە لە دوانزە ئەنزیمی پێویست بۆ ژیان پێکدێت. پێیان وایە ئەمە بۆ تێستی پەرەسەندن شتێکی سوودبەخشە. پێیان وایە جینۆم ئامادەیە بۆ بەرهەم هێنانی هەر یەکێک لە ئەنزیمەکان، کاتێک کەمترین ژمارەی بازدان پێویست بێت بۆ جینێک تا لەپڕ ببێتە فەرماندار. توێژەران بەهایەکی شیاویان هەڵبژارد 0.00001 وەک ڕێتێچوونی دروستبوونی ئەنزیمێک بە یەک بازدان. ئەگەری دروستبوونی هەر دوانزە ئەنزیمەکەیان ژمارد کە 10-51 ە. هەروەها توێژەران لێکدانەوەی co-option و exaptation ڕەتدەکەنەوە کە بتوانن چارەسەری ئەم کێشە بکات.

وە دەرئەنجامی ئەوە دەدەن دەبێت شتێکی تر هەبێت جگە لە هەڵبژاردنی سروشتی و بازدانەکان بۆ لێکدانەوەی هەمەجۆری ژیان.


درێژەی بابەت و سەرچاوەکان:

1. https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S0079610722000347

2. 

https://evolutionnews.org/2023/03/peer-reviewed-paper-neo-darwinism-must-mutate-to-survive/


Comments