لێدوانی محمد غزالی لەسەر ئایەتی خەلقی مرۆڤ لەباشترین شێوەدا



لێدوانی محمد غزالی لەسەر ئایەتی خەلقی مرۆڤ لەباشترین شێوەدا


شێخ محمد غزالی لە نحو تفسير موضوعي لسور القرآن الكريم دا، لەسەر سورەتی التین و ئایەتی چوارەم کە باس لەوە دەکات مرۆڤ لە باشترین شێوە دروستکراوە، دەڵێت:

ئەم دیاردە مەزن و شاهانە و خاکە پیرۆزانە (مەبەستی ئایەتەکانی یەک و دوو و سێیە) شایەتین بۆ حەقیقەتێکی جیهانی مەزن: کە بریتیە لەوەی مرۆڤ لە باشترین شێوە دروستکراوە، نەک تەنها لەڕووی فیزیکی، بەڵکو لەڕووی عەقڵی و ڕۆحیشەوە. عەقڵی و ئیدراکی مرۆڤ، حیکمەت، و زیرەکی مرۆڤ دیارترین تایبەتمەندی/جیاکەرەوەکانی مرۆڤن.... پاشان دەفەرمووێت: ئەو ڕۆحەی خودا فوی پێداکرد بەنێو مرۆڤدا، وایکرد لێی ببێتە بوونەوەرێکی گرنگی بێوێنە. وە شێخ دەڵێت ئەم سورەتە ئاماژەدەدات بەوەی دۆخی سەرەتایی مرۆڤ دۆخێکی تەندروستە، بەڵام ئەو ژینگەی مرۆڤەکەی لێ لەدایک دەبێت، ئەکرێت دووچاری خراپە و تێکچوونی کەسایەتی بکات. جا کاتێک مرۆڤ ڕێگا بدات ئەو سروشتەی لەسەری دروستبووە تووشی تێکچوون ببێت ئەوا ئایەتی پێنجەم دەیگرێتەوە کە مرۆڤ بەرەو نزمایەکانی دۆزەخ دەچێت.


Comments