بانکی خوێن

 بانکی خوێن Blood bank
سۆرانی/بادینی
هەر سێ خولەک کەسێک، پێویستی بە کرداری گواستنەوەی خوێن هەیە لە هەموو جیهاندا.بە هۆیەوە خوێن، پلازما، یان گیراوەکانی تری خوێن دەکرێتە لەشەوە. خوێن بۆ چارەسەرەی قوربانیانی ڕووداوەکان و سووتان و نەخۆشی شێرپەنجە و ئەو نەخۆشیانەی دەکەونە ژێر کرداری نەشتەرگەری و کردارە پزیشکییە هەمە جۆرەکان بەکاردەهێنرێت، داهێنانە تەکنیکارییەکانی گواستنەوەی خوێنی بێ زین، بە دەستکەوتێکی گرینگ دادەنرێت لە بواری پزیشکی نوێ دا.

ئەگەر مرۆڤ زیاتر لە %40 ی خوێنی لە ماوەیەکی کورتدا وون بکات، لەشی ناتوانێت بە بێ یارمەتی دەری دەرەکی ئەو کەمبوونەوە و لەدەستچونەی خوێن قەرەبوو بکاتەوە. دەبێت لەو بارەدا خوێنی کەسێکی دیکەی بۆ بگوازرێتەوە کە خوێنەکەی گونجاو بێت بۆ خوێنی وەرگرەکە، هۆکارەکانی نەخۆشی تێدا نەبێت بە تایبەت وەک(ئایدز، مەلاریا، نەخۆشی جگەری پەتایی و ....هتد). بۆ ڕێکخستنی کردارەکانی گواستنەوەی خوێن و دابینکردنی بڕێکی گونجاوی خوێن لە ماوەیەکی گونجاو وکەمدا. دکتۆر و زانایانی پزیشکی پێشنیاری هەبوونی بانکی خوێنیان کردووە لە نەخۆشخانەکاندا. کە خوێن لە خۆبەخشەکانی خوێن وەردەگرن و لە دوایی پشکنینیان بە ئاگادارییەوە خوێنەکە لە ناو لوولەی شوشەیی یان پلاستیکیدا کۆدەکەنەوە، کە دیواری ناوەوەی بە پاڕافین یان سلیکۆن ڕووپۆش کراوە، کە ڕێگرە لە مەینی خوێن. ئەو لولانە ستراتی سۆدیۆمیان بۆ زیاد دەکرێت، لە ساردکەرەوەدا لە پلەی °4Cی سەدیدا هەڵدەگیرێن. بۆ بەکارهێنانیان لەماوەی مانگێکدا. لە خۆ بەخشدا ئاسایی لە نێوان  300cm³ و 400cm³  خوێن وەردەگیرێت، یەک جار یان دووجار لە ساڵێکدا. لەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 18 تا 55ساڵیدایە. بەخشینی و خوێنیش سوودی هەیە لەوانەش هاندانی مۆخی ئێسکە بۆ دروستکردنی خانەی خوێنی نوێ.بەمەش چاڵاکی و بوژانەوە بەدەست دێنێت.
=ب زاراڤێ بادینی/
بانکا خوینێ Blood bank

هەر سێ خولەکان کەسەک پێدڤی ب کردارێ ڤەگوهاستنا خوینێ هەیە د هەمی جیهانێدا، ژئەگەرێ ڤێ چەندێ خوین، پلازما، یان (گیراوەکانی تر خوێن دەکرێتە لەشەوە)، خوین بو چارەسەرەیا قوربانیێن ڕویدانان و سوتنێ و نەخۆشیا شێرپەنجێ و ئەو نەخوشیێن دکەڤنە ژێر کردارێ نشتەگەریان و کردارێن پزیشکیێن هەمە جۆر دهێنە بکارئینان، داهێنانێن تەکنیکاریێن ڤەگوهاستنا خوینێ بێ زین، ب دەستکەفتەکا گرینگ دهێتە دانان د بوارێ پزیشکیا نوی دا.

ئەگەر مرۆڤ زێدەتر ژ %40 ی خوینا خو د ماوەکێ کورتدا بەرزە بکەت، لەش نەشێت بێی هاریکاریا دەرەکی ئەوێ کێمبوونێ و ژدەستچوونا خوینێ قەرەبوو بکەت، دڤێت دوی باریدا خوینا کەسەکێ دی بو بهێتە ڤەگوهاستن کو خوینا ویا گونجای بیت بو خوین وەرگری، هۆکارێن نەخۆشیان تێدا نەبیت ب تایبەت وەکی(ئایدز، مەلاریا، نەخۆشیا جگەرا پەتایی و ....هتد). بو ڕێکخستنا کردارێن ڤەگوهاستنا خوینێ و دابینکرنا بڕەکا گونجایا خوینێ د ماوەکێ گونجای و کێم دا، دکتۆر و زانایێن پزیشکی پێشنیارا هەبوونا بانکا خوینێ کرییە د نەخۆشخانان دا.
کو خوین ژ خۆبەخشێن خوینێ وەردگرن و لە پشتی پشکنینان ب ئاگاهداری خوین دناڤ لوولەیێن شیشەی یان پلاستیکی دا دێ کومکەن، کو دیوارێ ناڤدا ب پاڕافین یان سلیکۆن ڕیپۆش کریە، کو ڕێگرە ل مەیینا خوینێ.

ئەو لولێن ستراتی سۆدیۆمیان بو دهێتە زێدە کرن، د سارکەران دا ل پلا °4Cی سەدێدا دهێنە هەلگرتن، بو بکارئینانا وان دماوێ هەیڤەکێ دا، د خۆ بەخشیدا ئاسایی دناڤبەرا 300cm³ و 400cm³ خوین دهێتە وەرگرتن، ئێک جار یان دوو جار د سالەکێدا، لوان کەسان تەمەنێ وان د ناڤبەرا 18 تا 55 ساڵدایە. بەخشینا خوینێ مفا هەیە ژوان ژی هاندانا (مۆخی) هەستی بو دروستکرنا خانێن خوینێ یێن نوی بڤێژی چاڵاکی و بوژانەوە دێ بدەست کەڤیت.

ئامادەکردن: عبدالقهار م.سابیر

Comments