هەلامەتی ئاسایی
هەڵامەت لە هەموو نەخۆشیە درمەکان(نەخۆشیەکی ڤایرەسیە) بڵاوترە کە بریتییە لە ڕێبازەکانی سەرەوەی هەناسەدان (لوت ۆ قوڕگ)بە ڤایرەس و جۆری تری بە بەریەککەوتن دەگوازرێتەوە، چەند جۆرە ڤایرەسێک هەن کە ژمارەیان لە 20کەمتر نییە، دەبنە هۆی ئەم دەردە
(Disease).
لەوانەیە تووشی هەر کەسێک بن کە لەبەر هەرهۆیەک بێت، کە بەرگری لەشی کەم بووبێتەوە. ئەم ڤایرەسانەی هەڵامەت جێی داخە، کە دژە ژیانەکانی
(Antibody)
ئێستا کاریان تێناکەن و هێشتاش کوتانێکی
(Vaccinate یان inoculate )
ئەو تۆیان بۆ نەدۆزراوەتەوە کە کاریگەریەکی توندی هەبێ و لە هەموو بارێکدا بەرگری لەدژیان لە ناو جەستە پەیدا بکا، سەدا 90ی هۆکارەکانی هەڵامەت هەوکردنی ڤایرۆسیە و بەکتریایی نییە وە سەدا 5 بۆ 10 بەهۆی بەکتریاوە یە بۆیە نابێت دژەبەکتریا بۆ هەلامەت بەکاربێت مەگەر هەوکردنێکی بەکتریایی هەبوو. بە شێوەیەکی گشتی بێزیانن.
ئەو ڤایرۆسەی توشی هەڵامەتت دەکات هیچ دەرمانێک لەناوی نابات و 7 ڕۆژ(بەڵام لەوانەیە لە کەسێکی جگەرەکێش سوڕەکە زیاتر بخایەنێت) سوڕی ژیانی خۆی تەواو دەکات. بەڵام ئەو دەرمانانەی بۆی بەکاردێت تەنیا نیشانەکان کەم دەکاتەوە و نایانهێڵێت. بۆیە تووشبوون بە هەڵامەت تەنیا بۆ ماوەیەکی زۆر کورت بەرگری لەناو جەستە دروست دەکا، لەبەر ئەوە زۆر لەخەڵکان ساڵانە چەندان جار تووشی ئەو پەسیوو و هەڵامەتانە دێن. بەشێوەیەکی گشتی سوڕی ژیانی ئەو ڤایرەسانە لە نێوان 2 (ئەوانەی بەرگریان زۆر بەهێرە)تا 7(کەسانی ئاسایی)ڕۆژ دەبێت.
نیشانەکانی:
۱) ئاوکردنی لووت(چڵم)
۲) کۆخە
۳) ئازار وبرینی گەروو
٤) بێتاقەت و بون خاو بوونەوەی جەستە
٥) سەرئێشە
٦) پژمین
۷) تا
لە کەسی پێگەیشتوودا پێویستە سەردانی دکتۆر بکرێت ئەگەر:
۱) ئەگەر پلەی گەرمی لەش لە 38.5پلەی سەدی زیاتر بوو ئەوا
۲) ئەگەر پلەی گەرمی لەش بۆ زیاتر لە پێنج ڕۆژ دانەبەزی
۳) لەکاتی هەبوونی هەناسە تەنگی
٤) هەبوونی لرخەی سینگ(خیز)
٥) ئازاری زۆری قوڕگ و سەرئێشەی توند
چارەسەر:
لە ئێستادا هیچ چارەسەرێکی تەواوی ئەو نەخۆشیە درمە بوونی نییە بەڵام چەند
(Drugs)
حەپ و شڕوب و دەرزیەکێ هێورکەرەوە هەن، یارمەتی نەحۆش دەدات و توانای پێدەبەخشێت.لەوانەش:
Pseudophedren
Phenylephrine
Paracetamol 500 or 650mg
Or ibuprofen 400 or 600mg
Antihistamine drug
Chlorpheniramine
Diphenhydramine
Cetrizine
بەڵام ئەگەر نیشانەکانی زۆر قوڕس بوون دەتوانرێت لە ژێر چاودێری پزیشک ئەو دەرمانانە بەکار بهێنێت.
Dexamethasone
Prednisolone
هۆیەکانی گواستنەوە: کاریگەرترینیان پڕوشکی لوت و دەمی نەخۆش
(Droplet)
ە، وە لە ڕێگای هەواو و دەست لێدانیشەوە دەگوازرێنەوە.
Comments