پەیوەندی ئاین و زانست لە ڕوونکردنەوەی دیاردەکان لە دیدی John F. Haught


پەیوەندی ئاین و زانست لە ڕوونکردنەوەی دیاردەکان لە دیدی
John F. Haught
جۆن هاوت
(پرۆفیسۆر لە
theology
ئاینزانی)

پرۆفیسۆر چەمکێک بەکاردێنێ بەناوی
layered explanation
ڕوونکردنەوەی چەندچین
(ئەگەر وەرگێڕانێکی ڕاستبێ بۆ دەستەواژەکە)
مەبەستی لێی ئەوەیە کاتێک دیاردەیەک ڕوودەدات دەکرێت بەچەندین وەڵام ڕوون بکرێتەوە بێ ئەوەی دژایەتی یەک بکەن
(زانست و ئاین بەیەکەوە دەڕۆن)

نمونەیەکمان پێ دەدات بۆ تێگەیشتن

وادابنێ لەحەوشەی پشتەوەت دارێک دەسوتێ ، دراوسێکەت دێت و پرسیار دەکات لێت کە بۆچی دارەکە دەسوتێت. باشترین وەڵام ئەمانەیە:
①دارەکە دەسوتێ لەبەرئەوەی کاربۆنی ناو دارەکا لەگەڵ ئۆکسجین کارلێک دەکات و کاربۆن دایۆکساید دروستدەکات. ئەمە ڕوونکردنەوەیەکی مەقبولە وە بۆ هەندێ بەدواداچونی تایبەت وەڵامێکی بەسە.
بەڵام هێشتا ئاستی ڕوونکردنەوەی تر هەن بۆ نمونە بە ئاسانی بڵێی
② دارەکە ئەسوتێ لەبەرئەوەی من شقارتەم لێداوە و هەڵم کردووە.
③دارەکە دەسوتێ لەبەرئەوەی دەمەوێ مارشماڵۆ ببرژێنم
(مارشماڵۆ شیرینیەکە)

هەروەکو دەبینین چەندین وەڵام بێ ئەوەی دژی یەکبن ، کاتێک دەڵێم مارشماڵۆ دەبرژێنم ئەم قسە دژی تەفسیرە ماددیەکە نییە کە دارەکە دەسوتێ. وەڵامی دراوسێکەم نادەمەوە بەوەی کە دارەکەدەسوتێ بەهۆی گڕگرتنی کیمیایی نەک بەهۆی ئەوەی مارشماڵۆم دەوێ.
لەڕاستیدا کە دەمەوێ مارشماڵۆ ببرژێنم ئەم وەڵامە ناگوشرێتە ناو وەڵامی گڕگرتنە کیمیاییەکە ، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ دژایەتیەک نییە لە نێوان گڕگرتنی کیمیایی و ئامانجی ویستی من بۆ خواردن

سەرچاوە:
is nature enough ? p.16

Comments