ئافرەتی دووگیان و لەدەستدانی ددان


ئافرەتی دووگیان و لەدەستدانی ددان


قسەیەکی کۆن هەیە دەڵێت : بۆ هەر منداڵ لەدایک بوونێ ، دایکەکە دانێک لە دەستدەدا
ئەم قسە پشتگیریەکی زانستی هەیە بەپێی توێژینەوەیەک لە جۆرناڵی
American Journal of Public Health
ئافرەت لەکاتی دووگیانی و منداڵبووندا دووچاری ددان لە دەستدان و نەخشی پوک دەبن ، وە هۆکارەکەشی بەڕادەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ هەندێ گۆڕانگکاری لەبایۆلۆجی و ڕەفتاری دایکەکە ، بۆ نمونە :
ئافرەتی دووگیان دووچاری ئیلتیهاباتی پوک gingivitis دەبێت کەئەکرێ بەهۆی زۆربوونی هۆرمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆنەوە بێ ئەمەش دەکرێ ببێتە هۆی لە دەستدانی ددان.

وە ئەوەی پێویستە ئافرەتان بیکەن پێش سکپڕبوون و دواتریش ددانیان پاک ڕابگرن و سەردانی پزیشکی ددان بکەن ، وە کالسیۆم باش وەربگرن لەخواردن و خواردنەوە ، لەگەڵ ڤیتامین دی کە لەڕێی خۆدانە بەرخۆرە و بەدەستدێ.

سەرچاوە:
https://www.sciencedaily.com/releases/2008/05/080529162934.htm

Comments