پەیوەندییەک هەیە لەنێوان خواردنی قارچک و کەمبوونەوەی خەم
بەپێی توێژینەوەیەکی مانگی 7 ی ساڵی ڕابردوو ، خواردنی قارچک پەیوەندی هەیە بە کەم بوونەوەی خەم
توێژینەوەکە پشتی بە داتای 24 هەزار مرۆڤی پێگەیشتوو بەستووە لەنێوان ساڵانی 2005 بۆ 2016 لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ئەو هۆکارانەی کەدەکرێ لە قارچکدا ببێتە هۆی کەمبوونەوەی خەم ئەکرێ ئەمانەبن : بوونی
پۆتاسیۆم و نیورۆترۆفیک فاکتەر کە پەیوەستە بە مێشکەوە و توخمی دژەهەوکردن و هەروەها جۆرەها ڤیتامین و کانزە و دژەئۆکسان ، بەتایبەت دژئۆکسانێکی وەک ergothioneine کە زانایان چاویان لەسەرە
بەڵام هەروەکو توێژینەوەکە دەڵێت هێشتا ئەبێت ئاگاداربین لە لێکدانەوەی داتاکان چونکە ئەگەر هەیە ئەم پەیوەندیە تەنها هاوپەیوەندی بێت correlation ، وە پێویستە توێژینەوەی زیاتر ئەنجام بدرێن.
سەرچاوە:
Comments