ئاوریشمی جاڵجاڵۆکە ئەتوانێ پرۆتینی شێرپەنجە دامرکێنەر جێگیربکات
پرۆتینی p53 (ناسراو بە پاسەوانی جینۆم)پارێزگاری خانەکانمان دەکات لە شێرپەنجە وە یەکێکە لە ئامانجەکانی توێژەران بۆ چارەسەری شێرپەنجە. بەڵام کێشەیەک هەیە ئەم پرۆتینە زوو شیدەبێتەوە لە خانەکاندا. جا لە توێژینەوەیەکی نوێی ئەمڕۆدا ، توێژەرانی سوید کە لە جۆرناڵی structure بڵاویکردەوە ، ڕێگایەکی نائاساییان دۆزیەوە بۆ جێگیرکردنی ئەم پرۆتینانە ئەویش لەڕێی زیادکردنی پرۆتینی ئاوریشمی جاڵجاڵۆکەیە بۆ پرۆتینی p53. و ئەوەیان پشان دا گونجاوە کە پرۆتینێک بەرهەم بێنیت کەزیاتر جێگیرە و توانای کوشتنی خانە شێرپەنجەییەکانی هەبێت.
توێژەرەکان دەڵێن: سروشت ئیلهاممان پێدەدات کە چۆن پرۆتینی جێگیر دروستدەکات و پرۆتینی ئاوریشمی جاڵجاڵۆکە بەکاردێنێت بۆ جێگیرکردنی p53.
پرۆتنیەکانی ئاوریشمی جاڵجاڵۆکە یەکێکە لەبەهێزترین پۆلیمەرەکانیpolymers سروشت.
توێژەران بەشێکی بچووکی پرۆتینێکی دەستکردی ئاوریشمی جاڵجاڵۆکەیان لکاند بە پرۆتینی p53ی مرۆڤ. وە کاتێک کردیانە خانەکانەوە بینیان خانەکان بەرهەمی دێنن بەڕێژەیەکی زۆر.
پرۆتینە نوێکان جێگیرتربوون لەئاساییەکان ، بەبەکارهێنانی مایکرۆسکۆپی ئەلیکترۆنی و سیمولیشنی کۆمپیتەری و ماس سپێکترۆمێتری توانیان ئەوە پشاندەن کە هۆکارەکە ئەوەیە پرۆتینی ئاوریشمی جاڵجاڵۆکە پێکهاتە دەدات بە بەشە ناڕێکەکانی p53.
وە توێژەران کاری زیاتر دەکەن لە ئێستەدا لەسەر وردەکاری پێکهاتەی پرۆتینەکان و چۆن بەشە جیاوازەکانیان کاردەکەن تاڕێ بە شێرپەنجە بگرن.
توێژەران دەڵێن لەکۆتایدا ئێمە ئومێدمان وایە ڤاکسینی mRNA دروستبکەین بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەڵام پێش ئەوە پێویستە بزانین چۆن پرۆتین لەخانەدا کاردەکات و ئاخۆ ڕێژەیەکی زۆریش ژەهراوی بێ یان نا.
سەرچاوە:
https://www.cell.com/structure/fulltext/S0969-2126(22)00049-1
Comments