پێنج شت مەکە پاش نانخواردن



پێنج شت مەکە پاش نانخواردن


زۆربەمان بەلایەنی کەم ڕۆژی سێ ژەم نان دەخۆین ، وە پاش نانخواردن بەشێکمان ڕەنگە بنوێت ، بەشێکمان ڕەنگە چا بخواتەوە ، بەشێکمان ڕەنگە جگەرە بکێشێت و هتد...


بەڵام ئەم کارانە تەندروست نین ، جا بۆیە پاش نانخواردن خۆت بەدوور بگرە لەم پێنج شتە:

1.مەخەوە

لەپاش نانخواردن ، بەتایبەت نانی نیوەڕۆ یەکسەر مەنوو ، چونکە پرۆسەی هەرسکردن ئاڵۆزئەکات.


2.جگەرە مەکێشە

جگەرە زیانەکانی ناسراون بەڵام لێرەدا دووپاتی ئەکەینەوە کە جگەرە مەکێشە.


3.خۆت مەشۆ

خۆشۆردن پاش نانخواردن دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی پرۆسەی هەرس ، چونکە خوێنی دەوری مەعیدە دەچێتە بۆ بەشەکانی تری جەستە.



4.میوە مەخۆ

میوە پاش نانخواردن مەخۆ ، بەڵکو بە کاتژمێرێک پێش نان یان دوو کاتژمێر پاش نان بیخۆ ، چونک میوە بەتەواوی هەرس نابێت یەکسەر پاش نان بخورێت.


5.چا مەخۆرەوە

گەڵاکانی چا ترشن و کاریگەری دەکەنە سەر پرۆسەی هەرس. ئەگەر پرۆتین بخۆی ئەو ترشیە وادەکات پێکهاتەکانی ڕەق ببن و بەئاسانی هەرس نەبێت. وە هەروەها چا یەکسەر پاش نان کاریگەری دەکاتە سەر وەرگرتنی ئاسن لەلایەن جەستەوە. چا مەخۆرەوە پێش و پاش نانخواردن بە یەک کاتژمێر.


سەرچاوە:

https://www.healthxchange.sg/food-nutrition/food-tips/things-shouldnt-do-after-meal#:~:text=Tea%20leaves%20are%20acidic%20and,hour%20before%20and%20after%20meals.

Comments