پەرەسەندن و خەڵاتی 2022

 


پەرەسەندن و خەڵاتی نۆبڵی 2022

با ئێمەش دوو قسەکەین لەسەری😬

پاش ئەوەی دوێنێ خەڵاتی نۆبڵ بۆ پزیشکی درایە زانای جینات سڤانتی پابۆی سویدی لەسەر دۆزینەوەکانی دەربارەی نایندەرتاڵ و پەرەسەندنی مرۆڤ ، بابەتەکە هەندێ پرسیار دروستدەکات.

سەرەتا بزانین پابۆ چی کرد و بۆچی خەڵاتەکەیان پێدا ؟
پابۆ توانی سیکوێنسی جینۆمی ئێسکێکی 40 هەزارساڵی لەمەوبەر بکات هی نایندەرتاڵ ، بە مانایەکی تر سیکوێنسی جینۆمی نایندەرتاڵی کرد ، وە ئەمەش ئەبێتە هۆی سوود بۆ پزیشکیی ئەمڕۆ چونکە ئەتوانین جیاوازی و لێکچوون بەدی بکەین لەنێوان مرۆڤەکانی ئەمڕۆ و نایندەرتاڵدا.

جیناتی نایندەرتاڵ لە سەدا 1 بۆ سەدا 4 لە ئێمەی مرۆڤی ئەمڕۆدا هەیە ، نایندەرتاڵەکان مرۆڤێکی کامڵی وەک ئێمە بوون کە دەوربەری 400 هەزار ساڵ لەمەوبەر دێنە سەر شانۆی ژیان و لەگەڵ ئێمەدا باوانێکی هاوبەشیان هەیە بەنزیکەی 800 ساڵ لەمەوبەر.

وە نایندەرتاڵ و ئێمە لەڕابردوودا تێکەڵ بوون و جووت ڕوویداوە و بەو شێوەش جیناتیان گواستراوەتەوە ، وە ئەمەش لێکەوتەی هەیە بۆ لایەنی سیستەمی بەرگری ، هەر بۆیە زانیاری لەسەر جینۆمی نایندەرتاڵ سوودی دەبێت بۆمان.

جا ئێستا لەگەڵ ئەوەی من باوەڕم بە باوانی هاوبەشە ، ئەپرسم چۆن چۆنی ئەمە دەکرێتە بەڵگەی پەرەسەندنی مرۆڤ لە زیندەوەرێکی شێوە ئەیپ ؟ چونکە بەچەندین بەڵگەی سەربەخۆ نایندەرتاڵ و دێنیسۆڤان مرۆڤێکی کامڵ و یەک جۆر بوونە ، بەهێزترینیشیان بەڵگەی جووت بوون و دروستکردنی نەوەیە ، لە بایۆلۆجیشدا ئەگەر biological species concept وەربگرین بۆ پێناسەی جۆر ، ئاوا دیسان ئەمە بەڵگەیە کە ئەوانیش مرۆڤێکی ئاسای بوونە وەک ئێمە.

وە لێرەدا من بەچەندین توێژینەوە ڕوونم کردوەتەوە کەبۆچی نایندەرتاڵەکانیش مرۆڤانێکی ئاسای و زیرەک و خاوەن عەقڵ بونە وەک ئێمە :
بەشی 1 :


https://www.raspar.org/2020/07/blog-post_15.html?m=1


بەشی 2:


https://www.raspar.org/2020/11/blog-post_8.html?m=1

جا زانا تێری هۆپکنسۆن دەڵێت: ئەگەر نایندەرتاڵەکان وەک ئێمە ڕەفتاریان کردبێ و مناڵیان لەگەڵمان دروستکردبێ ، ئەوا بەدڵنیایەوە ئێمەن.

وە لەکۆتایدا ئەڵێم بەڵێ خەڵاتەکە شایستەی پابۆیە بۆ ئەو کارە قورسەی ئەنجامیداوە کەبتوانێ DNA لە ئێسکێکی 40 هەزنر ساڵی وەربگرێت و بیپارێزێت لە پیسبوون و تەکنیکی بەهێز بەکاربێنێت ، بەڵام ئەوەی ناڕوونە لام ئەوەیە کەچۆنی ئەمە دەکرێتە بەڵگەی پەرەسەندنی مرۆڤ لەشێوە ئەیپێک ؟

سەرچاوەکان:


https://www.smithsonianmag.com/smart-news/svante-paabo-wins-nobel-prize-for-unraveling-the-mysteries-of-neanderthal-dna-180980883/

https://www.theguardian.com/science/2022/oct/03/nobel-prize-physiology-medicine-svante-paabo


https://www.nobelprize.org/prizes/medicine/2022/press-release/

https://www.annualreviews.org/doi/10.1146/annurev-linguist-030514-124945

Comments