بنەمای هۆکارێتی و دەرهەستەکانی ئەفلاتونی
بنەمای هۆکارێتی و دەرهەستەکانی ئەفلاتونی
لە پۆستی ڕابردوو ڕوونمان کردەوە بۆچی ناکرێت کە حەقیقەتێکی نابینا بەرهەڵەستیەکی ڕەسەن بێت و ڕوونمان کردەوە کە بۆچی شکست خواردووە لەبەرامبەر ئارگومێنتەکەی لە پۆستی یەکەمدا پێشکەشمان کرد.
هەندێک لە بەرهەڵەستکارانی تر بەهانا بردن بۆ لای قەوارە دەرهەستەکان Abstract Entites هەوڵیان داوە ئارگومێنتەکە شکست پێبێنن. جا ڕوونی دەکەمەوە کە بۆچی ئەم بەرهەڵەستیە لاوازە و شکستخواردووە.
ئەرکی بەرهەڵەستیکارەکە ئەوەیە ڕوونی بکاتەوە و بەڵگە پێشکەش بکات کە بۆچی تەنها ا بتوانێت بەبێ هۆکار بێتە بوون بەڵام شتی تر وەکو ب نەتوانێت بێتە بوون بێ هۆکار، وە یەکێک لەو ڕێگایانەی بەرهەڵەستیکار دەیگرێتە بەر بۆ کردنی ئەم کارە هانا بردنە بۆ لای دەرهەستەکان.
بەرهەڵەستیکارەکە ڕەنگە بڵێت هۆکاری ئەوەی ا دێتە بوون بەبێ هۆکار و ب دێتە بوون بە هۆکار ئەوەیە لە جیهانی دەرهەستەکان ا و ب ڕێ تێچوونی جیاوازی لۆجیکین (بەمە ئەڵێین جیاوازی د)، واتا جیاوازی د لەجیهانی دەرهەستەکاندا هەیە. یاخوود ئەکرێت بڵێت ا و ب لەجیهانی دەرهەستەکاندا هەن پێش ئەوەی دەست بکەن بەدروست بوون، ئەم تەنانە کرۆکیان هەیە پێش ئەوەی دەست بکەن بەدروست بوون، وە ئەم کرۆکانەش جیاوازی دروست دەکەن لەنێوان ا و ب.
بەڵام ئەم بەرهەڵەستیە چەندین کێشەی هەیە:
1. بانگەشەی بەرهەڵەستیکارەکە ئەوەیە "ا بە بێهۆکار دێتە بوون و ب بەهۆکار دێتە بوون". ئەم بانگەشەیە ئاماژەیە بە قەوارەی بەرجەستەیی ا و ب، و پێویستی بە شتێکی بەرجەستەیە تاوەکو جیاوازی دروست بکات لەنێوان ا و ب لە جیهانی بەرجەستە. کەوابوو هانابردن بۆ لای کرۆکی قەوارەکانی جیهانی دەرهەستەکان نادروستە.
2. تەنە دەرهەستەکان تەنها پەیوەندی نێوان شتەکان لێک دەدەنەوە، بۆ نمونە پەیوەندی بیرکاریانە وەکو ۱ + ۱= ۲ یان پەیوەندی لۆجیکی (ئەگەر، ئەوا، پەیوەندی نێوان ڕووداوەکان) یان ڕێ تێچوون/پێویستیەکان (چوارگۆشەیەکی بێ شکڵ بوونی نییە بەڵام چوارگۆشەیەکی شکڵدار بوونی هەیە) یان لەشتەکاندا دەرئەکەون (تایبەتمەندی سوری کە دەرئەکەوێت لەشت سورەکاندا).
وە بێگومان نابێت بیرمان بچێت ڕوون نییە ئایا دەرهەستەکان بوونیان هەیە یان نا، بەڵام ئەگەر هەشبن هیچ جیاوازییەک دروست ناکەن لەجیهانی بەرجەستەدا. کەوابوو جیاوازی د کە لەجیهانی دەرهەستدایە جیاوازی دروست ناکات لەبارەی کە ا بەبێهۆکار بێتە بوون و ب بە هۆکار بێتە بوون.
3. بانگەشەی ئەوە بکەیت کە تەنێکی دەرهەست (ف) جیاوازی دروست دەکات لە جیهانی بەرجەستە وەک ئەوەی "ا بێتە بوون بە بێهۆکار و ب بێتە بوون بە هۆکار" مانای ئەوەیە وا ف ی دەرهەستەکە ببینین کە هەمان شت بێت وەکو تەنێکی بەرجەستە کە پێش ا هەبێت. بەڵام ئەگەر وابێت ئەوا ا نایەتە بوون بە بێهۆکار و بەڵکو ف جێی دەگرێتەوە.
وە هەروەها جگە لەمەش ف مادام لە جیهانی دەرهەستە ئەبێت بێسەرەتا بێت چونکە ئەگەر سەرەتای هەبێت هەمان حاڵەتی ا دێتە پێشەوە، وە ئەگەر بێسەرەتا بێت ئەوا پێویستە بپرسین چۆن شتێکی بێسەرەتا ئەتوانێ جیاوازیەک دروست بکات کە سەرەتای هەبێت وەک لەو جیاوازییەی کە هەمیشە هەبێت لەگەڵ بوونی ف بە بێسەرەتا و دەستپێک.
پوختەی باسەکە ئەوەیە تەنە دەرهەستەکان بەخودی خۆیان ناتوانن زەمینەی میتافیزیکی ببەخشن کە بۆچی ا دێتە بوون بەبێ هۆکار و ب دێتە بوون بە هۆکار. وە یاساکانی سروشت یان بنەما میتافیزیکیەکان مادام بەرجەستە نین و دەرهەستن، ناتوانن جیاوازی دروست بکەن لەجیهانی بەرجەستەدا. ئەوەی ئەتوانێت جیاوازی دروست بکات تەنە بەرجەستەکان و تایبەتمەندییەکانیانن.
بۆ نمونە بنەمای ئارخمیدس بنەمایەکی دەرهەستە و تەنها پەیوەندی نێوان تەن و شلەمەنی لێکدەداتەوە. ئەوەی وادەکات تەنەکە سەر ئاوبکەوێت تەنها تایبەتمەندییەکانی شلەکە و جسمەکەن نەوەکو بنەما دەرهەستەکە کە تەنها پەیوەندییەکە لێک دەداتەوە. هەروەکو ئێدوارد فێسەر دەڵێت یاساکانی سروشت " تەنها دەرهەستن و بەخودی خۆیان ناتوانن هیچ لێکبدەنەوە".
وە لەکۆتایدا ڕەنگە بوترێت ئەو دەربڕینەی کە "ئەوەی جیاوازی دروست دەکات بریتین لە تەنە بەرجەستەکان و تایبەتمەندییەکانیان" بەهەمان شێوە بنەمایەکی دەرهەستە. قسەکە ڕاستە بەڵام لەم حاڵەتەدا بنەماکە بەخودی خۆی شت ناکات بەڵکو تەنە بەرجەستەکان ئامادەییان هەیە.
سەرچاوە:
The Teleological and Kalam Cosmological Arguments Revisited by Andrew Loke
Comments