زانست و قورئان لەدیدی نوعمان علی خان

 


زانست و قورئان لە دیدی نوعمان علی خان


بەپێی نوعمان علی خان قورئان بەزمانی زانست و وردتر بڵێم زاستی سەردەم قسەناکات. بەڵکو قورئان قسە دەکات بە زمانێک کە لە دوو تێڕوانینەوەیە. یەکەمیان تێڕوانینی مرۆڤە و دووەمیشیان تێڕوانینی خوای پەروەردگارە.


تێڕوانینی خوای پەروەردگار مەبەستی پێی جیهانی غەیب و دووریە ڕۆحییەکانە، کە لە دەرەوەی زانست و درکی مرۆڤن.

وە تێڕوانینی مرۆڤیش مەبەستی پێیە ئەمەیە:

قورئان لە گۆشەی مرۆڤەوە بەزمانی ئاسای قسەدەکات، واتا چۆن ئێمە ڕۆژانە باس لەوە دەکەین خۆر هەڵدێت و ئاوا دەبێت یاخوود شەو ڕۆژ دادەپۆشێت، یان کەسێک دەسوتێت، یان باپیرەیەک دەڵێت نەوەکانم دڵیان دزیوم (مەبەستی خۆشەویستیە)، ئەم وتانە هیچیان زانستی نین بەڵام بەکاریشان دێنین چونکە لەڕێی ئەم وتانەوە حەقیقەت گەلێکی تر ئەگەێنین بەیەکتر. قورئانیش بە هەمان زمان پەیامەکانی خۆی ئەنێرێت.


وە نوعمان بە بیرکردنەوەیەکی و هەوڵێکی لاوازی دەبینێت ئەگەر قورئان بپێوین بە زانستی مۆدێرن، وە پێی وایە چەندین هۆکار هەن کە وابیرنەکەینەوە لەوانە ناجێگیری زانستە کە بەردەوام لە گۆڕاندایە لەکاتێکدا قورئان بۆ هەموو کاتێکە.


گەرچی نوعمان دەڵێت ڕەنگە هاوپەیوەندیەک ببینرێت لە هەندێ ئایەتی قورئاندا لەگەڵ زانستدا، ئەوا بەمەترسیداری ئەبینم بکرێتە موعجیزە یاخوود بەرەو ئاراستەی ئیعجازی زانستی ببرێت.


سەرچاوە:

https://youtu.be/gPc2oXFfx-I


لێرەوە بەدرێژتر بخوێننەوە لەسەر مەترسیداری و هەڵەبوونی تێڕوانینی ئیعجازی زانستی:

https://www.raspar.org/2021/10/blog-post.html?m=1

Comments