قورئان و مرۆڤی زانستی، لەهەمبەر سام و هەیبەتی سروشت (Awe)

 


زۆرێک لە بیرمەندانی موسڵمان لەوانە د.محمد عەبدالسلام، کە یەکەم موسڵمان بوو خەڵاتی نۆبڵی فیزیای وەرگرتبوو (لە ساڵی 1979) تێبینی ئەوەیان کردووە کە لە قورئاندا زیاتر لە 750 ئایەت هەیە کە پەیوەندی بە سروشتەوە هەیە و ئاماژەیان بە دیاردە سروشتیەکان یان گەردوونیەکان کردووە بە دەق ێکی ئاماژەیی.

یەکێک لە نموونەکانیش ئەو دوو ئایەتەیە کە د.محمد عبدالسلام لە وتاری وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵدا خوێندیەوە:

 مَّا تَرَىٰ فِي خَلْقِ الرَّحْمَٰنِ مِن تَفَاوُتٍ ۖ فَارْجِعِ الْبَصَرَ هَلْ تَرَىٰ مِن فُطُورٍ (3) ثُمَّ ارْجِعِ الْبَصَرَ كَرَّتَيْنِ يَنقَلِبْ إِلَيْكَ الْبَصَرُ خَاسِئًا وَهُوَ حَسِيرٌ)4((سورة: الملک)

واتا: لە نێو بەدیهێنراوەکانی ئەو خوایە میهرابانەدا هیچ ناڕێکی و ناتەواویەک بەدی ناکەیت، هەرچاو بگێڕە و سەرنج بدە بزانە هیچ درز و کەم و کووڕیەک بەدی دەکەیت؟ (3) پاشان هەر سەرنج بدە و چاو بگێڕە و ورد بەرەوە جار لە دوای جارو کؤڵ مەدە، سەرسام و ملکەچ دەبیت، چاوت ئومێدی بۆ دەگەڕێتەوە لەکاتێکدا کە چاوت ماندووە و پەکی کەوتووە (4).

وێنەی د.محمد عەبدالسلام کە فیزیکزانێکی تیۆری پاکستانی و براوەی خەڵاتی نۆبێل بوو، ئەو خەڵاتی نۆبڵی ساڵی 1979ی فیزیای لەگەڵ شێلدۆن گلاسۆ و ستیڤن واینبێرگ هاوبەش کرد بۆ بەشداری کردنی لە بیردۆزی Electroweak Unification.

تێبینی: زۆر گرنگە خوێنەر لێرەدا ئاگادار بێت لە درێژایی ئەم بابەتە مەبەست شتانی وەکو "ئیعجازی زانستی" نیە بەڵکو ئەوە بابەتێکی تەواو جیاوازە و دوورە لەم بابەتە، وە لە کۆتایی ئەم بابەتە ئاماژە بە دوو بابەتی تر دراوە کە خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە سەریان.

خشوع بوون بۆ خودا لەهەمبەر سام و هەییەتی سروشت “Awe” :

لە قورئاندا نموونەی ئایەتی هاوشێوە گەلێک زۆرە، کە گشتی پەنجە بۆ دیاردەیەکی سروشتی یاخود گەردوونی ڕادەکێشێت بۆ ئەوەی موسڵمان لە هەمبەریاندا سەرنج و تێرمانین بدات وە خودی ئەم سەرنجدانەش هەستی سەرسامیەکی بەهێز لەگەڵ سامێکی بە ترس و ملکەچ بوون لە دەروونی دروست دەکات کە تیادا هەست بە هەیبەت و سامی گەردوون دەکات کە لە چەمکە ئینگلیزیەکە پێی دەگوترێت "Awe" کە پەروەرێنی خودی ئەو سروشت یاخود گەردوونەی تیادا دەبینێتەوە.

ئەو هەستکردنە بە سام و هەیبەتی سروشت (Awe) زۆر جار لە تەعبیرە ئیسلامیەکاندا پێی دەگوترێت "الخشوع"  لەو جۆرە حاڵەتانەدا وە ئەو وشەیە هەریەکە لە ڕەهەندەکانی ڕێزلێگرتن و ملکەچ بوون و ترس و پابەندبوون و ستایشکردن و قەدرگرتنی تێدایە لە هەمبەر سام و هەیبەتی سروشت.

کە لە بەردەم بینینی دیمەن و دیاردەیەکی سروشت یاخود گەردوونی دەگوترێت "سبحان الله" کە لە ناوەڕۆکەکەیدا مانای ڕێز و ستایش و ملکەچبوون و دان پیادانانی تێدایە بۆ باڵادەست و بێ کەم و کوڕی پەروەرێن. ئەمەش شتێکی چاوەڕوانکراوە لە مسوڵمانێک، چونکە بۆ باوەڕدار دیاردەی گەردوونی یاخود سروشتی گوزارشت لە باڵادەستی و لێهاتوویی خودا دەکات و پەیامەکانی قورئان تیایدا زیاتر دەبینرێت.

وە قورئان تەنیا ئاماژە بە سروشت دەدات، نەک خودی سروشت،ئەمەش لەپێناو چەند ئامانجێک دایە وەک چۆن زانا و بیرمەندی ئاینی، أمين أحسن إصلاحي لە کتێبی "تدبر القران" دا دەڵێت :

(باسکردنی خەلقی ئاسمانەکان و زەوی ئاماژەدەر و پشاندەری توانا و هێزی خالقەکەیانە. بەو شێوەی خەلقکراون شایەتی دەدەن بۆ جێدەستی خالق و حیکمەتی سەرسوڕهێنەری. وە ئاماژەدەرە بە سروشتی بەسوودی خەلق وە گونجاویان لەگەڵ ژیانی مرۆڤ و پێویستیەکانیان، ئەو سوود و قازانجانەی بەدەسیان دێنین بەندە لەسەریان. هەموو ئەمانە ئاماژەدەری ڕەحمەت و بەزەیی خالقە و ئاماژەدەرە بە گرنگیپێدانی خالق بە بەندەکانی.)

واتا بە کورتی ئایەتەکان بۆ جوڵاندنی عەقڵی مرۆڤەکانە، بە مانایەکی تر ئایەتەکان توانا و حیکمەتی خودا دەردەخەن وە هەم ئەوە دەردەخەن کە مرۆڤ و تەواوی گەردوون بەندن لەسەر خودا وە هەم وەک ناز و نیعمەتێک کە گونجێنراون بۆ پێویستەکانی مرۆڤ، نەوەک باس لە شیکاری زانستی بۆ سروشت بکەن یاخود پێکهاتەی گەردوون.

لە سەدەی ڕابردوودا لەگەڵ پەرەسەندنی زانست بەگشتی و زانستی ئەستێرەناسی و گەردوونناسی بەتایبەتی کە زیاتر لە گەردوونمان کەشف کردووە و ئەم هەستی سەرسامیە بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە لەگەڵ زیاتر فراوان بوونی دۆزیەنەوەکان لە زانستە سروشتیەکان بە گشتی. زۆر زیاتر لە جاران دەرکەوت کە ئەم گەردوونە و هەموو دیاردەکانیشی لەسەر بنەمای یاسایی ورد و ڕێکخراو دامەزراوە بۆیە بۆتە سەرچاوەی زیاتری ئەم هەستی سەرسامیەیە هەم بۆ زانایان هەم کەسانی ئاسایی.

لە ڕێگەی ئەم دۆزینەوە و تێڕوانینە نوێیانەی گەردوون و سروشتەوە جۆرێکی نوێ لە ڕۆحیەتی پەیدا بووە، ئینجا چ کۆمەڵەی باوەڕدار بن یان بێ باوەڕ، هەردووکی لەو درک پێکردنە هاوبەشن و ئەم درک پێکردنە بە هیمەتی سروشت ڕەگێکی قوڵ و درێژی هەیە لە دەروونی مرۆڤ بە گشتی نەک تەنیا کاردانەوەیەکی هەستەکی بێت. وە وەک ئەوەی زۆر لە زانایان کە باوەڕیان بە بوونی خالقێک نییە، و هیچ پەیوەندییەکی ڕۆحی لەگەڵ وەها خالقێکیش نیە بۆ ئەوان، کەچی جۆرێکی نوێ لە ڕۆحیەتی دەردەبڕن، ئەوەی کە لەبەردەم هیمەت و سامی گەردوون و زانستی هەستی پێدەکەن.

ئەم چەند نموونەی خوارەوە بۆچوونی کۆمەڵیک کەسایەتیە زانستیە دیارەکانن کە ئەم بابەتەیان دەربڕیوە:

Einstein : "هەستی ئایینی زانا لە فۆرمی سەرسامییەکی بەهێز لەهەمبەر هارمۆنی و چوونیەکی یاسا سروشتیەکان وەردەگرێت، کە زیرەکییەکی لەو جۆرە باڵادەستییە دەردەخات کە بە بەراورد لەگەڵی، هەموو بیرکردنەوە و ڕەفتارە سیستماتیکەکانی مرۆڤ دەستبەجێ و بەتەواوی بە بێبایەخی نیشان دەدات"

سەرچاوەی وتەکە:  The Quotable Einstein, 1996, ed. Alice Calaprice, Princeton Univ. Press, p. 151.

Carl Sagan: "ئایینێک، کۆن بێت یان نوێ، کە جەختی لەسەر مەزنیی گەردوون کردبێت وەک ئەوەی لەلایەن زانستە مۆدێرنەکانەوە دەرخراوە، لەوانەیە بەشێوەیەک بتوانێت سامان و یەدەگی هەستکردن بە سام و هەیبەتی گەردوون ببەخشێت بە مرۆڤ کە بە ئەستەم ئەو هەستە دەبەخشرێت لە باوەڕە تەقلیدییەکان"

سەرچاوەی وتەکە:  , 1994, p. 52Pale Blue Dot: A Vision of the Human Future in Space

وە لە شوێنێکی تریش نوسیویەتی: "بە پێشنیاری من زانست بەلایەنی کەمەوە  بریتیە لە پەرستنێکی پشت بەستراو بە زانیاری و تێگەشتنەوە"

سەرچاوەی وتەکە:

  The Varieties of Scientific Experience: A Personal View of the Search for God, 2006, p. 48

 Joel Primack و هاوسەرەکەی  Nancy Abrams ( لە کتێبێکی نایاب بە ناوی (The view from the center of the universe(2006, pp.276-277)  دەڵین:

"خودایەک کە لەو گەردوونە سەرسوڕهێنەرە دابڕاوە کە زانست دەریدەخات ئەوا خودایەکی تەواو خەیاڵاویە بەڵام خودایەک کە لە تێگەیشتنی زانستی دروست دەبێت، بە تەواوی لەلایەن ئێمەوە دروست نەکراوە. بەڵکو خودایەکی ئاوا زۆر سەرووترە لە خەیاڵی مرۆڤ و بوونی قوڵترە لە خەیاڵی مرۆڤ و بە زمانێکی گەردوونی قسە دەکات"

ئەم تێروانینانە دواتر لەلایەن Sir John Templeton زیاتر دەنگی داوەتەوە  کە گوتی:

"مەحاڵە زانا بیت، لە بەرەی پێشەوەی دۆزینەوە گەردونیەکان کار بکەیت بەبێ ئەوەی هەست بە سام و هەیبەت و ڕێکخراوی وە ورد و چوونیەکی یاساکانی سروشت بکەیت..."

سەرچاوەی وتەکە:

Sir John Templeton: Supporting Scientific Research For Spiritual Discoveries, by Robert Herrmann, 2004, p. 151).

ئەمانە تەنیا چەند نموونەیەکی زۆر کەم بوون لە دەیان وتە و بۆچوونی هاوشێوە لە لایەن زاناکانی سەدەکانی ڕابردوو و زانایانی مۆدێرن کە تیادا زانست وەک فۆرمێکی پەرستش وەسف دەکەن.

بابەتە سەرەکیەکە لێرەدا ئەوەیە کە ئەم جۆرە "پەرستن"ە لە ڕاستیدا بەشێکە لە پەیامی ئیسلامی کە هانی ئیمانداران دراوە بۆ بیرکردنەوە لە دیاردە سروشتیەکان و لە راستیدا تێفکرین و حەوداڵ بوون بە بیرکردنەوە لە سروشت بە یەکێک لە سیفاتە گرنگەکانی باوەڕداران دادەنێت ( لِأُولِي الألباب) :

(...وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّماواتِ وَالْأَرْضِ رَبَّنا ما خَلَقْتَ هذا باطِلًا...) ، آل عمران: 191

"بیر لە درستبوونی ئاسمانەکان و زەوی (سروشت) دەکەنەوە و دەڵین ئەی پەروەرێنمان هەموو ئەمانەت بە بێ هودەیی و بێ ئامانج و مەبەست دروست نەکردووە...)

ئەم بانگەوازە بۆ گەڕان و بیرکردنەوە لە لایەن زۆرێک لە زانایانەوە لە سەردەمی زێڕینی شارستانییەتی ئیسلامیدا وەڵام دراوەتەوە. بۆ نموونە، ئەستێرەناس و بیرکاریزان محمد بن جابر بن سنان البتاني ناسراو بە البتاني (Albategnius 850-929) نووسیویەتی:

"مرۆڤ بە سەرنجدان و ڕوانگەکردن و بیرکردنەوەیەکی فراوان لەسەر دیاردە گەردوونییەکان، دەتوانێت یەکبوونی خودا بسەلمێنێت و ڕادەی توانای ئافرێنەر و هەروەها دانایی فراوان و دیزاینە نایابەکەی بناسێتەوە."

سەرچاوەی وتەکە:

)Az-Zij as-Sabi`, Dar Sader, 1899, p. 6)

لە ئەنجامدا دەکرێت بگوترێت کە لە ڕێگەی بەدواچوونی دۆزینەوە و زانیاری، زانست دەتوانێت یارمەتیمان بدات لە ئەزموونکردنی پەرستنێکی پتەوتر.

پەروەردەی قورئانی بۆ فکر و ئەخلاق لە سروشتەوە:

دەکڕێت تێبینی ئەوە بکرێت کە زۆر جار بە ئامەژەدان بەم لایەن و تایبەتمەندیانەی سروشت پەیامێکی ڕێنیشاندەری فکری و ئەخلاقی هەڵدەگرن. لە ڕاستیدا دەکرێت بگوترێت کە مەبەستی پەروەردەیی و ئەرکی ئەو دروستکراوانەی ئاماژەیان پێدراوە سەنتەرە نەک وەک سەرچاوەیەکی زانیاری سەیر بکرێن و ڕەهەندی پەروەردەیی تێدا نەبینرێت و جەخت لەسەر ئەم ڕەهەندە نەکرێتەوە.

کاتێک ئەم جۆرە ئایەتانە ئاماژە بە شتێکی سروشتی یاخود گەردوونی بدات ئەوا پەیامێکی پەروەردەییان هەڵگرتووە لە ناوەڕۆکەکەیدا کە دەکرێت لە ئایەتەکانی پێش و پاشی پەیامەکە تێبینی بکرێت و وە زۆر گرنگە بەوە ئاگادار بین کە بەشێوەی "مەجازی " دیاردە سروشتیەکان خراوەتە ڕوو کە ئەمەش بۆ ئەوەی پەیامە پەروەردەیەکانی لێوە دەربهێنرێت و هەمیشەش لە یاد و لەبەرچاوی مسوڵمان بێت لە سروشت و ژیانی دەوروبەری و چونکە مرۆڤ بە گشتی خێرا شتی لە یاد دەچێت و لادەدات، لە ڕاستیدا خودی وشەی "انسان" لە زمانی عربیدا ڕەگەکەی لە "نسیان" هاتووە واتە لەبیرکردن یاخود لە یاد چوون، کە ئەمەش زیاتر دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە مرۆڤ پێویستی بە بەبیرهێنەوەیە لە ژینگەی دەوروبەری ئەگەر بیەوێت بە باشی و بەردەوامی لەسەر ڕێبازێکی پەروەردەیی بمێنێتەوە.

لە ناوەڕۆکی ئەو ئایەتانەی کە دیاردە سروشتیەکانی تیادا ئاماژە کراوە هەڵگری پەیامێکی پەروەردەیە بۆ مرۆڤ کە تاڕادەیەک نیشاندەری ئەوەیە کە ئەم پەیامە پەروەردەیانە پەیامی گەردوونی و چوونیەکن چونکە لە خودی سروشت ڕەنگیان داوەتەوە و دەکرێت پەیامەکان وەک بنەمایەکی پتەو و لەبیرنەکراو هەڵبگیرێن لە هزری مرۆڤدا چونکە بەبەردەوامی لە دەوروبەری ژینگەی سروشتی مرۆڤ بەرجەستەکراون کە ئەمەش یارمەتی دەرە بۆ باشتر جێبەجێکردنی پەیامەکان بە بەردەوامی و متمانەبوون بە دروستی و واقیعی پەیامەکە.

نموونە بۆ ئەو باسە گەلێک زۆرە کە بە سەرنجدان و گەڕانەوە بۆ ئایەتەکانی پێش و پاشی دەکرێت تێبینی بکرێت، وە گرنگی باسکردنیان لێرەدا دوو نموونە بە کورتی دەخرێتە ڕوو:

لە سورەتی لقمان، ئایەتی ٦ و ٧ باس لە کۆمەڵە کەسانێک دەکات لە سەردەمی پێغمبەر محمد (د.خ) کە ئاهەنگی میوزیکیان سازدەکرد بۆ ئەوەی خەڵکی گوێیان کە بانگەوازی پێغمبەر نەبێت و لەو ڕێیە لایان بدەن و خەڵکیش لەبەر چێژ و خۆشی ئاهەنگەکە بانگەوازەکەیان بە گاڵتە وەردەگرت و بە لوتبەرزی پشتگوێیان دەخست وەک بڵێ گوێبیستی نەبووبن و گوێچکەیان گیرابێت:

 وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ (6) وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آيَاتُنَا وَلَّى مُسْتَكْبِرًا كَأَنْ لَمْ يَسْمَعْهَا كَأَنَّ فِي أُذُنَيْهِ وَقْرًا فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (7)

دەبینین کەمێک دوای ئەوە لە ئایەتی ١٠ و ١١ خودا ئاماژە بە سروشت و گەردوون دەدات و دەفەرموێت کە دەبینن چۆن ئاسمانی بەرز ڕاگرتووە و چیاکانی لە زەوی دامەزراندووە و زیندەوەرانی تیدا بڵاوکردۆتەوە و ئاو لە ئاسمان دەبارێت و ڕەگەزی نێر و مێی لە زیندەوەران دروست کردووە وە دەفەرموێت ئەوە بەدیهێنراوەکانی خودا و بیجگە لەم خودایە کێ توانیویەتی شتانی ئاوە بەدیبهێنێت و بەڵکو لەبەر ستەم و گومڕایی دانی پیدا نانێن :

خَلَقَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا وَأَلْقَى فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَنْ تَمِيدَ بِكُمْ وَبَثَّ فِيهَا مِنْ كُلِّ دَابَّةٍ وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَنْبَتْنَا فِيهَا مِنْ كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ (10) هَذَا خَلْقُ اللَّهِ فَأَرُونِي مَاذَا خَلَقَ الَّذِينَ مِنْ دُونِهِ بَلِ الظَّالِمُونَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (11)

لێرەدا دەکرێت سەرنج بدرێت کە خودا دەیەوێت ئەو ڕێنوێنیە پەروەردەیە فێری باوەڕداران بکات کە چێژ و خۆشی ڕاستەقینە و بەبەرهەم لە شتانی وەکو ئاهەنگ دا نیە و خۆیان بەو جۆرە چیژە دەستکردانە سەرقاڵ بکەن، بەڵکو چێژ و خۆشی ڕاستەقینە لە سەیرکردن و ڕوانینی سروشت و بەدیهێنراوەکانی خودا دایە و بیرکردنەوە لێیان. کەواتە بەم ڕێنمایە پەروەردەیە باوەڕدار بە چێژێکی پاک ئاشنا دەکات کە لەهەمانکاتدا نزیکی دەکاتەوە لە خودا و هەروەک چۆن زۆرێک لە زانایان و لەوانەش لیۆنادردۆ دافێنشی گوتویانە کە بیرکردنەوە و تێگەشتن لە سروشت پاکترین جۆری چیژ و خۆشیە.

نموونەیەکی تر لە سورەتی "الحدید" کاتێک لە ئایەتەکانی ٤ و ٥ و ٦ کاتێک خودا باس لە کۆمەلێک نیگای سروشتی دەکات باس لە بەدیهێنانی ئاسمانەکان و زەوی دەکات و باس لەوە دەکات کە زانا و ئاگادارە کە چ شتێک دەچێتە ناخی زەوی و چ شتێکیش دێتە دەرەوە لە ناخی زەوی وە چ شتێک لە ئاسمان دێتە خوارەوە و چ شتێکێش لە ئاسمان بەرز دەبێتەوە و دەفەرموێت کە لەهەر شوێنێک بن خودا لەگەڵتانە و زانا و بینەرە بە کردەوەکانتان، وە دەفەرموێت شەو تێکەڵی ڕۆژ دەکات یاخود شەو بەسەر ڕۆژدا دادەپۆشێت و ڕۆژیش تێکەڵ یاخود بەسەر شەودا دادەپۆشێت و ئاگادارە بەوەی لە دەروونی مرۆڤدایە:

هُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۚ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِي الْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ۖ وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ(4) لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ (5)يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ ۚ وَهُوَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ(6)

دەبینین کەمێک دوای ئەوە لە ئایەتی ٩ دا دەفەرموێت کە خودا ئایەتەکانی بەسەر بەندەکانی دادەبەزێنێت بۆ ئەوەی لە تاریکایی دەریان بێنێت و بێنبات بۆ ڕووناکایی و ئاگادار و سەرپەرشتیکار و میهرەبانە بۆیان:

 هُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ عَلَىٰ عَبْدِهِ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لِّيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ۚ وَإِنَّ اللَّهَ بِكُمْ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ (9)

لێرەدا کۆمەڵێک دیاردەی بەرجەستەکراوی بە شێوەی مەجازی بەکارهێنراوە بۆ ئەوەی پەیامێکی پەروەردەیی بگەیەنرێت، لە ئایەتی ٤ دەبینین کە خودا دەفەرمێت ئەو ئاگادارە بەوەی چی لە دەروونی مرۆڤدا دەگوزەرێت و بۆیەشە لە ئایەتەکانی پێش ئایەتی ٩ خودا کە فرمان دەکات باوەڕ بە خودا و پێغمبەر بێنن ئەوا لە ئایەتی ٩ دا دەفەرموێت بەم بانگێشتە ئامانج ئەوەیە لە تاریکایی کە تەعبیرێکی مەجازیە بۆ دەروونێکی تاریک و ژیانێکی تاریک بۆ دەروونێک و ژیانێکی ڕووناک کە ئەویشیان مەجازی.

ئینجا دەبینین لە ئایەتی ٤ و ٦ کۆمەڵیک دیاردەی سروشتی ئاماژە کراوە کە بەهەمان شێوە دەکرێت وە تەعبیرێکی مەجازی سەیر بکرێن کە ئەو خودایەی توانای ئەوەی هەیە تاریکایی و ڕۆشنایی زەوی ئاڵوگۆر بکات لە سروشت بەهەمان شێوەش دەتوانێت دەروون وژیانی تاریکی مرۆڤێک ئاڵوگۆر بکات بۆ دەروون و ژیانێکی ڕووناک واتا دیاردە سروشتیەکە وەك پشتڕاستکردنەوەیەکی ئەو پەیامە پەروەردەیە خراوەتە ڕوو.

وە دەکرێت زیاتریش بەردەوام بین و بڵێین کە دەروون و ژیانی مرۆڤ شتێکە بێجگە لە کەسەکە خۆیی کەسانی تر پێی نازانن کەسەکە لەوەدا تەنیایە بەڵام لە ئایەتی ٤ دەبینین دووبارە بەشێوەی ماجازی دەفەرموێت کە هەر وەک چۆن ئاگادارە بەو دیاردەی کە شتەکان بۆ ناخی زەوی ڕۆدەچن و لە ئاسمان دادەبەزن وە چ شتێک لە ناخی زەوی دێتە دەرەوە و چ شتێکیش بۆ ئاسمان بەرز دەبێتەوە بەهەمان شێوە ئاگادارە چ شتێک دێت و دەچێت لە دەروون و ژیانی کەسەکە واتا لەڕووی تەعبیرە مەجازیەکەی تاریکایی و ڕووناکی کە ئاڵوگؤریان دەکات.

هەر بۆ نموونە لەهەمان ئەم دوو ئایەتەی سەرەوە لە سورەتی الملک کە د.محمد عەبدالسلام لە وتارەکەی خوێندیەوە دەتوانین تێبینی ئەوە بکەین کە کاتێک مسوڵمان ئاگادارە بەم بێ خەوشیەی گەردوون و ڕەنگدانەوەی باڵادەستی ڕەهای پەروەردگار تیادا، هاندەری دەبێت کە هیوا و متمانەی بۆ دەروونی بگەڕێتەوە هەر لەگەڵ سەرنجدان و نیگاکردنی سروشتی دەوروبەری:

 مَّا تَرَىٰ فِي خَلْقِ الرَّحْمَٰنِ مِن تَفَاوُتٍ ۖ فَارْجِعِ الْبَصَرَ هَلْ تَرَىٰ مِن فُطُورٍ (3) ثُمَّ ارْجِعِ الْبَصَرَ كَرَّتَيْنِ يَنقَلِبْ إِلَيْكَ الْبَصَرُ خَاسِئًا وَهُوَ حَسِيرٌ(4)

قورئان و خستنەڕووی ئارگومێنت بە ئامەژەدان بە سروشت:

لە زۆر شوێن کاتێک لەسەر کۆمەڵە باسێک لە قورئان کە دیبەیتیان لەسەرە وەکو بابەتی یەکتاپەرستی و مردن و زیندووکردنەوە و هاوبەش دانان و پەرستن و دروستی کتێبی ئاسمانی...هتد کۆمەڵە دیادەیەکی سروشتی بە شێوەی مەجازی دەخرێنە ڕوو کە ئاماژەن وەك بەڵگەیەکی بەرجەستەکراو لە سروشت و پاڵپشتیەکی واقیعیانە بۆ ئارگومێنتەکان لە ژینگەی دەوروبەری مرۆڤ پیشان بدرێن.

بۆ نموونە، لە بابەتی مردن و زیندوو کردنەوە، قورئان ئارگومێنتێک لە خودی سروشتەوە داخاتە ڕوو بۆ ئەوەی پێیان بڵێت هەروەک چۆن پێش لە دایکبوونتان بوونتان نەبوو و بەدیهاتن بەهەمان شێوەش دوای مردنتان لە زیندوو دەبنەوە.

واتا لە نەبوونەوە بۆ بوون وە دواتر لە بوونەوە بۆ نەبوون وە دواتر دووبارە لە نەبوونەوە بۆ بوون واتا زیندوو بوونەوە.

وە هەروەها جیاوازی شەو و ڕۆژ وەک ئاماژەیەکی مەجازی بۆ مردن و ژیانەوە دەخاتە ڕوو کە هەروەک چۆن ڕۆژ کە سیمبولێکی مەجازیە بۆ ژیان و زیندوو بوون و مانەوە ئەم ڕۆژە بەکۆتا دێت و  شەوی بە دوادادێت کە سیمبولێکی مەجازیە بۆ مردن و کۆتایی و نەمان وە کە شەویش ڕۆژی دووبارە بەدوا دادێتەوە بەهەمان شێوە مردنیش زیندووبوونەوەی بەدوادا دێتەوە.

لە سورەتی البقرة ئایەتی ٢٨ :

(كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَكُنْتُمْ أَمْوَاتًا فَأَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ)

وە بە هەمان شێوە لە چەندان ئایەتی تردا:

 وَكَانُوا يَقُولُونَ أَئِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ (47أَوَآبَاؤُنَا الْأَوَّلُونَ(48) قُلْ إِنَّ الْأَوَّلِينَ وَالْآخِرِينَ49 (لَمَجْمُوعُونَ إِلَىٰ مِيقَاتِ يَوْمٍ مَّعْلُومٍ (50) (الواقيعة)

 وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ (12) ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ)13) ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ ۚ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ (14) ثُمَّ إِنَّكُم بَعْدَ ذَٰلِكَ لَمَيِّتُونَ( (15ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تُبْعَثُونَ (16)  (المؤمنون)

أَيَعِدُكُمْ أَنَّكُمْ إِذَا مِتُّمْ وَكُنتُمْ تُرَابًا وَعِظَامًا أَنَّكُم مُّخْرَجُونَ (35 هَيْهَاتَ هَيْهَاتَ لِمَا تُوعَدُونَ (36إِنْ هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ (37) المؤمنون)

وَهُوَ الَّذِي ذَرَأَكُمْ فِي الْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (79وَهُوَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ وَلَهُ اخْتِلَافُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (80بَلْ قَالُوا مِثْلَ مَا قَالَ الْأَوَّلُونَ (81) قَالُوا أَإِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ (82لَقَدْ وُعِدْنَا نَحْنُ وَآبَاؤُنَا هَٰذَا مِن قَبْلُ إِنْ هَٰذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (83قُل لِّمَنِ الْأَرْضُ وَمَن فِيهَا إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ (84سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (85قُلْ مَن رَّبُّ السَّمَاوَاتِ السَّبْعِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ (86سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ (87قُلْ مَن بِيَدِهِ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ (88سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ فَأَنَّىٰ تُسْحَرُونَ (89) (المؤمنون)

لە وێبسایتی ڕاسپار دوو بابەت سەبارەت بە بابەتی "اعجازی زانستی" ئامادەکراون و وەک درێژەی زیاتر بۆ ئەم بابەتە خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە سەری، فەرموون ئەمەش لینکی بابەتەکان:



ئارێز محمد

Comments