ڕووەکەکان دەڵێن پەرەسەندن پێشبینکراوە نەوەک هەڕەمەکی بن
ڕووەکەکان دەڵێن پەرەسەندن پێشبینکراوە نەوەک هەڕەمەکی بن
پەرەسەندن زۆرکات بەپرۆسەیەکی هەڕەمەکی بینراوە بەڵام توێژینەوە نوێکان چیرۆکێکی تر دەڵێن ، پێشتریش دوو توێژینەوە ئاماژەی بەوەدا بازدانەکان هەڕەمەکین نین
وە ئەم جارەش لە توێژینەوەیەکی نوێی جۆرناڵی Nature Ecology & Evolution ، توێژەران پێمان دەڵێن پەرەسەندن پێشبینکراوە.
تیمێکی زانایان دۆزیانەوە ڕووەکی Viburnum سێ جار بە سەربەخۆیانە و بەشێوەی دووبارە هەمان جۆر گەڵای پەرەپێداوە لەناوچە جیاوازەکانی شاخەکان. ئەم ڕووەکە یەکەم ڕووەکە کە حاڵەتی replicated radiation تۆمارکردووە لەلای زانایان ، ئەو حاڵەتەش ئەوەیە زیندەوەرەکە بەشێوەیەکی سەربەخۆ هەمان شکڵ پەرەپێدەدات بەدووبارەی لەناوچەی جیاواز جیاواز
توێژەران دەڵێن: ئەم دۆزینەوانە ئەوە پشان ئەدەن کە چەندێک پەرەسەندن پێشبینکراوە ، گەشەی زیندەوەران و هەڵبژاردنی سروشتی کۆئەبنەوە بۆ بەرهەم هێنانی هەمان شکڵ بە چەند بارەیی لەژێر هەمان بارودۆخدا. ڕەنگە پەرەسەندنی بایۆلۆجیانە ببێتە زانستێکی زۆر پێشبینیکراو زیاد لەوەی وێنای کرابوو لە ڕابردوودا.
بۆ توێژینەوەکە زانایان دراسەی ڕووەکی Viburnum یان کرد کە جینەسێکی ڕووەکەگوڵدارەکانە ، لە باشوری مەکسیکەوە بڵاوبوەتەوە بۆ ناوەند و ئەمریکای باشوور دە ملیۆن ساڵێک لەمەوبەر. توێژەرێکیان بەناوی Donoghue چل ساڵ لەمەوبەر دراسەی ئەم ڕووەکەی کرد ، ئەو کات پێی وابوو ئەم ڕووەکە مودارە گەورانە و گەڵا لوسە بچوکەکان زوو پەرەیانسەندووە لە پەرەسەندنی گروپدا و دواتر دوو جۆرەکە جیابونەتەوە بەهۆی باڵندەکانەوە گواستراونەتەوە بۆ شوێنە جیاوازەکانی شاخەکان.
بەڵام دراسە جینیەکان ئەوەیان پشاندا کە ئەم دوو جۆرە گەڵایە بە شێوەیەکی سەربەخۆیانە هاوتای یەک پەرەیانسەندووە.
توێژەر Donoghue دەڵێت: ئەو کات گەشتمە دەرئەنجامێکی هەڵە لەبەرئەوەی داتای جینی پەیوەستم لانەبوو چل ساڵ لەمەوبەر.
تیمەکە دۆزیانەوە هەمان دەستە جۆری گەڵا پەرەیانسەندووە لە نۆ شوێنی ئەو یانزە جێگایەی دراسەیان کردووە. وە لە ئێستاشدا لەشاخەکانی بۆلیڤیا جۆری گەڵای گەورەی مواوی بوونی نییە ، ئەوانەی کە لەشوێنە تەڕترەکان و کەمێک خۆری ناوچەکانی مەکسیک و ئەمریکای ناوەند و باکوری ئەمریکای باشووردا هەن.ئەم ڕووەکانە گەشتونەتە بۆلیڤیا لەماوەی کەمتر لە ملیۆنێک ساڵ ، جا پێشبینی ئەوەدەکەین کە گەڵای گەورەی مواوی دروستببێت لە بۆلیڤا.
چەندەها نمونەی واش هەن لەجیهانی ئاژەڵان وەکو Anolis lizards لە کاریبیەن. لەو حاڵەتدا هەمان شێوەی جەستە یان ectomorphs بەسەربەخۆیانە پەردەسێنن لەچەندین دوورگەی جیاوازدا. لە ئێستەشدا ڕووەکی هاتۆتە پاڵ ، زانایانی پەرەسەندن هەوڵدەدەن دۆخ و مەرجی گشتی بدۆزنەوە کەتێیدا پێشبینی بەهێز بکرێت لەبارەی ئاراستەکانی پەرەسەندن.
سەرچاوەی توێژینەوەکە:
توێژینەوەکە بەزمانێ سادە:
Comments