بنەمای هۆکارێتی و یاساکانی سروشت

 


بنەمای هۆکارێتی و یاساکانی سروشت


ئەم جارەیان بەرهەڵەستیکار بۆ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە کە بۆچی ا دێتە بوون بەبێ هۆکار و ب دێتە بوون بە هۆکار، هانا دەبات بۆ لای ئەوەی کە شتانێک هەن وابکەن لەدۆخی ب کە بە هۆکار بێتە بوون.


بەرهەڵەستیکار ڕەنگە بڵێت: جیاوازیەکی گرنگ هەیە لەنێوان ا و ب، جیاوازیەکە ئەوەیە پێش ا هیچ بوونی نییە (با بڵێین پێش هەبوونی گەردوون) بەڵام ب شتێک هەیە لە پێشیەوە، وە کاتێک ا دێتە بوون بەبێ هۆکار، ا وادەکات بارودۆخی ب ببێتە هۆی ب، بەمانایەکی تر بارودۆخی ب دەبێتە هۆی ب.


لە وەڵامدا ئەڵێین ئەم وەڵام ناتەواوە چونکە ڕوونی ناکاتەوە کە بۆچی ب ناتوانێ بەبێ هۆکار بێتە بوون.

ئەگەر ب کارتێکراو بێت، ئەوا ب لەلایەن بارودۆخیەوە کاری تێکراوە (بارودۆخ مەبەست پێی هەل و مەرج یان ڕاستیەکە کە پەیوەستە بە ڕووداوێکەوە). بۆ ئەوەی بڵێیت ب کارتێکراوە چونکە بارودۆخی ب دەبێتە هۆی ب وەڵامی ئەو پرسیارە ناداتەوە کە بۆچی ب (بەڵام ا نا) بە هۆکار دێتە بوون.


هەروەها شکست دێنێت لەوەی وەڵامی ئەوە بداتەوە کە بۆچی ڕووداوانێکی جۆری ب ناتوانن بەبێ هۆکار بێنە بوون و بەڵکو تێبینی دەکرێن کە هاوپەیوەندی بن لەگەڵ هۆکارەکان.  بۆ نمونە لە نمونەی بەرهەمهێنەری مەیدانی کارەباییەکە، بارودۆخێکی وەکو هەڵکردنی بەرهەمهێنەری مەیدانی کارەبای لەڕووی هۆکارەوە ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە چۆن دەبێتە هۆکاری ڕووداوی جۆری ب، بەڵام ئەم بارودۆخانە ناتوانن لێکیبدەنەوە کە بۆچی ڕووداوی جۆری ب دەست ناکەن بەدروست بوون بەبێ ئەم بارودۆخانە.


بەرهەڵەستیکار ڕەنگە بڵێت پاش ئەوەی گەردوون هاتە بوون ڕەنگە یاساکانی سروشت ڕێگا بگرن لەوەی ب بێتە بوون بەبێ هۆکار یاخوود هەموو شتێک ڕەنگە بەبێ هۆکار بێتە بوون بەڵام گەردوونەکەمان بەڕێوەدەچن لەلایەن یاساکانی پاراستن کە ڕێدەگرن لەڕوودانی ڕووداوانێکی ئاوها. یاخوود ڕەنگە بڵێت بنەمای هۆکارێتی پاش دروست بوونی گەردوون کارئەکات جا بۆیە شتەکان بەهۆکار دێن جگە لە ا کە هاتنەبوونی گەردوونی خۆیەتی.


لە وەڵامدا ئەڵێین ئەم بەرهەڵستیە کێشەدارە، چونکە بنەمای میتافیزیکی یان یاسای سروشتی شتانێکی بەرجەستە نین بەڵکو ئابستراکتن. شتانی ئەبستراکت یان دەرهەست ناتوانن ببنە هۆکاری ئەوەی شتانێک بە شێوەیەکی دیاریکراو بن بەمانایەکی تر توانای کارتێکردنیان نییە. هیچ یاسایەکی سروشتی بوونی نییە بەخودی خۆی بتوانێت وابکات تەنها ا بێتە بوون بەبێ هۆکار بەڵام ب نەتوانێت بەبێ هۆکار بێتە بوون. ئەوەی توانای کارتێکردنی هەیە شتانی بەرجەستە و تایبەتمەندییەکانیانە. کەسی بەرهەڵەستیکار نابێت پێشنیاری شتی وابکات وەکو ئەوەی بنەمای هۆکارێتی پاش هاتنەبوونی گەردوون کاردەکات. ئەم پێشنیارانە کار ناکەن لەنەبوونی شتانی بەرجەستە و تایبەتمەندییەکانیان، شتە بەرجەستەکان و تایبەتمەندییەکانیان ئەتوانن ببنە زەمینەی میتافیزیکی.


بۆ نمونە بۆ ئەوەی یاسای پاراستن بتوانێت ڕێگربێت لە هاتنەبوونی ب بەبێ هۆکار، ئەوا دەبێت یان هەل و مەرجی پێویستی هۆکاری لاببات یان وابکات لە دۆخەکە نەگونجاو بێت لەگەڵ هاتنە بوونی ب.

جا ئەگەر ا بەبێ هۆکار هاتبێتە بوون ئەوا:

1. هیچ هەل و مەرجێکی پێویستی هۆکاری بوونی نییە کە وابکات تەنها ا بێتە بوون بەبێ هۆکار وەک لە شتی تر.

2. هەروەکو لە ڕابردوو وتمان، هەر جیاوازیەک لەنێوان ا و ب تەنها کاتێک دروست ئەبێت کە هاتبنە بوون. ئەم دوو خاڵە پێمان دەڵێن کە ا و ب لەڕووی هەل و مەرجی پێویستی هۆکاری هیچ جیاوازییەکیان نییە.

3. ئەم دۆخ و مەرجانەی دەورمان پشانیان داوە کە ئەوان گونجاون لەگەڵ دەستپێکی بوونی بۆ نمونە زیادبوون لە هێزی مەیدانی کارەبای لە دۆخ و مەرجی دیاریکراودا.


سەرچاوە:


The Teleological and Kalam Cosmological Arguments Revisited by Andrew Loke


خوێنەری پۆستەکانی ڕابردوو بن لێرەوە:

پۆستی یەکەم

پۆستی دووەم

پۆستی سێیەم

پۆستی چوارەم

پۆستی پێنجەم

Comments